له‌سه‌ر راسپارده‌ى ئه‌مریكا عێراق به‌ ده‌یان هه‌زار خێزانى داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌رپرسانى عێراق ئاشكرایان كردووه‌ له‌سه‌ر داواى ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان عێراق به‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ خێزانى داعش له‌ كه‌مپى هۆل له‌ سووریا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ عێراق به‌سه‌ر چه‌ند كه‌مپێكى تایبه‌ت دابه‌شیان ده‌كات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23ى ئادار رۆژنامه‌ى (عه‌ره‌بى جه‌دید) له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه‌، عێراق كار بۆ گێڕانه‌وه‌ى كه‌سوكارانى داعش له‌ كه‌مپى هۆل له‌ سووریا ده‌كات و تا له‌ عێراق به‌سه‌ر چه‌ند كه‌مپێكیان دابه‌ش بكات.

به‌رپرسان له‌ راپۆرته‌كه‌ دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌م هه‌نگاوه‌ى عێراق ناچارییه‌ و هیچ چاره‌یه‌كى تر نییه‌ عێراق هه‌ر ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ وه‌ربگرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش كراوه‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ى عێراق دواى چه‌ند رۆژێك له‌ دیداره‌كه‌ى قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نشتیمانى عێراقى و ماتیۆ تۆله‌رى باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق دێت، كه‌ ئه‌و كات قاسم ئه‌عره‌جى گوتى 20 هه‌زار منداڵى داعش له‌ناو ئه‌م كه‌مپه‌ن ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا هه‌موو له‌ داهاتوودا ده‌بن به‌ داعش.

به‌رپرسانى عێراق ده‌ڵێن ئێستا پلانى عێراق ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بگێڕێته‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ند كه‌مپێكى تایبه‌ت له‌ مووسڵ و ئه‌نبار دابه‌شیان بكات و دواتر لیژنه‌یه‌كى دادوه‌ریى دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ى تێوه‌گلاوه‌كانى شه‌ڕى داعش جیا بكاته‌وه‌ و دواتریش كار بۆ په‌روه‌رده‌كردنه‌وه‌ى ژن و منداڵه‌كان بكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین