وەزارەتى دارایى: سبەى مووچەى مانگى (12) دابەشدەکرێ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان، خشتەى دابەشکردنى مووچەى مانگى (12)ـی ساڵی (2022) بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (سێى/کانوونى دووەم/2023) وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی 4 ی 1ی 2023، دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت."

بەپێى ئەو خشەیەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى بڵاویکردۆتەوە، سبەى چوارشەممە تەنها مووچەى وەزارەتى تەندروستى دابەشدەکرێ.

وەزارەتى دارایى و ئابوورى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەشڵێت، "لە خشتەی هاوپێچدا بە موچەی وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات و لە ڕۆژانی 24 و 25 ی 1 ی 2023 بە موچەی خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین