کەشناسى هەرێم کاتى بارینى بەفر و باران ئاشکرا دەکات بابەتی گشتی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى  هەرێمى کوردستان، پێشبینییەکانى (48) کاتژمێرى داهاتوو بڵاودەکاتەوە و پێشبینى دەکات، ئەمڕۆ ساماڵ بێت و سبەى چوارشەممە شەپۆلێکى بەفر و باران هەرێمى کوردستان بگرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (سێى/کانوونى دووەم/2023) کەشناسى هەرێم ڕاگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشووتر.

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى چوارشەممە دەشڵێت، " ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارین بارانی مام ناوەند لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان, لە کاتەکانی شەودا نمە باران ناوچەکانی هەولێر دەگرێتەوە وە ئەگەری بارینی تێکەڵی بەفر وباران هەیە لە هەندێ ناوچە شاخاویە سنوریەکانی رۆژهەڵات و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم. "

دەربارەى بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیەى خوارەوە دەبێت :

هەولێر: 17

سلێمانی: 13

دهۆک: 17

کەرکوک: 17

هەڵەبجە: 14

زاخۆ: 17

سۆران: 11

گەرمیان: 18

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین