کتێبی (گەشتی لێخۆشبوون) بڵاو دەبێتەوە کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

پرشنگ کامەران، نووسەر و وەرگێر، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت دەربارەی کتێبی گەشتی لێخۆشبوون بە نوچەنێتی راگەیاند، "ماهییەتی ئەم کتێبە ئەوەیە کە مرۆڤ دەگەینێتەوە بەخۆی و بیرکردنەوەی رۆشنتر دەکات".

ئەمڕۆ سێشەممە (سێی/کانوونی دووەم/2023) پرشنگ کامەران، نووسەر وەرگێر، دەربارەى (کتێبی گەشتی لێخۆشبوون) بە نوچەنێتی راگەیاند، "گەشتی لێخۆشبوون کتێبێکە گەشتەکەی بۆ ناوەوەی مرۆڤە، ناوەڕۆکەکەی باس لە ماهییەتی لێخۆشبوون دەکات و خوێنەر فێر دەکات چۆن لە خۆی و کەسانی تر و تەنانەت لە بارودۆخی ژیانیش خۆشبێت، تیشک دەخاتە سەر چەمکەکانی ئاشتی لێبووردەیی و بەخشین، بۆ ئەوەی گەشتی ژیان ئاشتیانە بگوزەرێت، هەروەها لەم کتێبەدا نووسەر ئەوەی خستووەتە روو کە لێخۆشبوون نییە، کە ئازاردانت لەلایەن ئەوانیتر لە بیر بکەی، بەڵکو مەبەست لێی خۆت لەو کۆتانە رزگار بکەی کە خراپەی ئەوانیتر دروستی کردوون، بەمشێوەش بە هێز و براوە خۆتی و ئەنجامی ئەم گەشتەش ئاشتی و ئارامی ناوەوەی خۆتە."

نووسەر گوتی، "ئەم کتێبە لە نووسینی (خلوود بادحمان)ـە، وەرگێرانی خۆمە، دەزگای فام بە چاپی گەیاندووە."

پرشنگ کامەران ئاماژە بەوە دەکات، "وەک خوێنەر وەڵام دەدەمەوە، بێگومان هەموو کتێبێک گرنگی و سوودی خۆی هەیە، تەنانەت ئەو کتێبانەی کە لە ناوەڕۆکیشدا بۆشن، بێگومان شتێکت هەر فێر دەکەن سەبارەت بە کتێبی گەشتی لێخۆشبوون رەنگە گرنگییەکەی لەوە بێت کە پێت دەڵێت، ئەوەی ئەو هێزەی هەبێ کە لەخۆی و ئەوانیتریش خۆشبێت، بێگومان هەر ئەو هێزەش دەیگەیەنێت بەو شوێنەی کە بە خۆی و هەمووان دەڵێت، هیچ کۆت و زنجییرێک ناتوانێت رێگریم لێبکات کە من بە ئاشتی و ئاسوودەیی بژیم."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین