کتێبی (لە مەهابادەوە تا بایکانۆر ) بڵاو دەبێتەوە کولتوور

لاڤین عومەر : تایبەت بە نوچەنێت

رەسوڵ سوڵتانی نووسەر و وەرگێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا سەبارەت بە وەرگێڕانى کتێبی (لە مەهابادەوە تا بایکانۆر) دەڵێت، "ئەم كتێبە بەسەرهاتی كوردێكە، كە دەچێتە وڵاتی سۆڤیەت بۆ خوێندنی پزیشكی، بەڵام كتوپڕ لەگەڵ كشانەوەی هێزەكانی سۆڤیەت لە ئێران بە فێڵێك ئەوانەش لە سۆڤیەتەوە دەنێردرێنەوە بۆ ئێران."

ئەمڕۆ سێشەممە (سێی کانوونی دووەم/2023) رەسوڵ سوڵتانی نووسەر و وەرگێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا دەربارەی ناوەڕۆکی کتێبی (لە مەهابادەوە تا بایکانۆر) بە نوچەنێتی راگەیاند، "ئەم كتێبە بەسەرهاتی كوردێكە، كە ساڵی (1946) دەچێتە وڵاتی سۆڤیەت بۆ خوێندنی پزیشكی، بەڵام كتوپڕ لەگەڵ كشانەوەی هێزەكانی سۆڤیەت لە ئێران بە فێڵێك ئەوانەش لە سۆڤیەتەوە دەنێردرێنەوە بۆ ئێران. لە ئێران ساواك لێی دڕدۆنگ دەبن و گومانی ئەوەی لێ دەكەن دەزگای سیخوڕیی سۆڤیەت ناردبێیانەوە بۆ سیخوڕی، هەر بۆیە ناوبراو لە ترسی ئەوەی نەیگرن، بە قاچاخەڕێدا خۆی دەگەیەنێتەوە خاكی سۆڤیەت، بەڵام لە یەكەم بازگەی ئەوێ دەیگرن و قۆڵبەستی دەكەن و ژیانی پڕ تراژێدیای دكتۆر ڕەحمان حەلەوی لەوێوە دەست پێ دەكات و بەشێك لە سیاسەت و سیستەمی سیاسی و دامودەزگا ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە لە چوارچێوەی ئەم كتێبەدا دەردەكەوێ."

وەرگێر سەبارەت بە گرنگی کتێبەکە و جیاوازی لەگەڵ بیرەوەرییەکانی تر دەڵێت، "نووسەر بۆمان ڕوون دەكاتەوە كە ئەفسەرانی ڕووسی و پۆلیسی ئەو وڵاتە بۆ هەر پەڕاوێكی كە بۆ گیراوێكیان دروست كردووە، پارەیان وەرگرتووە. ئەو كەسانەشیان بەڕێ كردووە بۆ ئۆردووگاكانی كاری زۆرەملی. دكتۆر ڕەحمان حەلەوی باسی ساڵانێك ژیان و نەهامەتی و تاڵی و سوێرییەكانی ئەو ئۆردووگایانەمان بە زمانێكی زۆر سادە بۆ دەگێڕێتەوە. ڕەنگ بێ خەڵكێك لە ڕۆمانەكانی جۆرج ئۆرویل(1984) و سۆلژنیتسین (كۆمەڵە دوورگەكانی كولاگ) و چەند ڕۆمانێكی دیكەدا ئەو باسەیان زۆر بیستبێ، هەروا وەكوو چیرۆكێك لێیان ڕوانیبێ، بەڵام ئەوەیان ئەزموونی ڕاستەوخۆی كەسێكە كە لەوێ، لە ئۆردووگاكانی مەرگ ڕزگار بووە و گەڕاوەتەوە. ئۆردووگای سۆسیالیستی پاش شۆڕشی ئۆكتۆبەری ساڵی(1916 )مزگێنیی بە هەژاران و كرێكارانی جیهان دابوو، كە دونیایان بۆ بكاتە بەهەشت، بەڵام ئەوەی بە كردەوە كردیان، ڕێك سەلمێنەری ئەو بۆچوونە بوو، كە دەڵێ: هەموو ئەوانەی مزگێنیی بەهەشت بە مرۆڤ دەدەن، ژیان لە مرۆڤ دەكەنە دۆزەخ."

ڕەسوڵ سوڵتانى لە بارەى ئەو کتێبەوە زیاتر ڕوونیدەکاتەوە و دەڵێت، "كتێبی لە مەهابادەوە تا بایكانۆر ئەم كتێبە بەسەرهاتی كوردێكە، كە ساڵی (1946) دەچێتە وڵاتی سۆڤیەت بۆ خوێندنی پزیشكی، بەڵام كتوپڕ لەگەڵ كشانەوەی هێزەكانی سۆڤیەت لە ئێران بە فێڵێك ئەوانەش لە سۆڤیەتەوە دەنێردرێنەوە بۆ ئێران. لە ئێران ساواك لێی دڕدۆنگ دەبن و گومانی ئەوەی لێ دەكەن دەزگای سیخوڕیی سۆڤیەت ناردبێیانەوە بۆ سیخوڕی، هەر بۆیە ناوبراو لە ترسی ئەوەی نەیگرن، بە قاچاخەڕێدا خۆی دەگەیەنێتەوە خاكی سۆڤیەت، بەڵام لە یەكەم بازگەی ئەوێ دەیگرن و قۆڵبەستی دەكەن و ژیانی پڕ تراژێدیای دكتۆر ڕەحمان حەلەوی لەوێوە دەست پێ دەكات و بەشێك لە سیاسەت و سیستەمی سیاسی و دامودەزگا ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە لە چوارچێوەی ئەم كتێبەدا دەردەكەوێ. نووسەر بۆمان ڕوون دەكاتەوە كە ئەفسەرانی ڕووسی و پۆلیسی ئەو وڵاتە بۆ هەر پەڕاوێكی كە بۆ گیراوێكیان دروست كردووە، پارەیان وەرگرتووە. ئەو كەسانەشیان بەڕێ كردووە بۆ ئۆردووگاكانی كاری زۆرەملی. دكتۆر ڕەحمان حەلەوی باسی ساڵانێك ژیان و نەهامەتی و تاڵی و سوێرییەكانی ئەو ئۆردووگایانەمان بە زمانێكی زۆر سادە بۆ دەگێڕێتەوە." 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین