سەرۆكی هەرێم پيرۆزبايى له يهكێتيى نووسهرانى كورد دهكات
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (2026/2/10) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی هەرێمی كوردستان پەیامێكی ئاراستەی نووسەرانی كورد كرد، لە پەیامەكەی دەڵێت، "لەم یادەدا، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرهوه لە مێژوو و خزمەتی زیاتر لە نیو سەدەی یەکێتیی نووسەرانی کورد دەڕوانین."
دەقی پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان
یادی پەنجا و شەش ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد به گەرمى لە مەڵبەندی گشتی و تەواوی نووسەران و ڕۆشنبیرانی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە پيرۆز دەکەم. هیوای بەردەوامی، داهێنان و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرهوه لە مێژوو و خزمەتی زیاتر لە نیو سەدەی یەکێتیی نووسەرانی کورد دەڕوانین. ئهوان لە هەموو قۆناخە جیاوازەکانی تێکۆشاندا، بە خامە و بیریان، سەنگەرێکی پتەوی پاراستنی زمان، وێژە و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیی گەلی کوردستان بوون و ڕۆڵێکی كارايان لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەدا گێڕاوە.
نووسەران هەمیشە پێشەنگی چەسپاندنی بەها مرۆیییەکان و قووڵکردنەوەی کولتووری لێبوردەیی، پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن بوون. ئهمڕۆش چاومان لە ڕۆڵی کاریگەر و بەرپرسیارانەی نووسەرانە تاکوو بە بەرهەمە جوانەکانیان، هەوێنی تەبایی، یەکڕیزی و پاراستنی دەستکەوتە دیموکراسی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بن.
سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی نووسەرانی شەهید و هەموو ئەو نووسهره کۆچکردووانە دادەنەوێنین کە تەمەنیان لەپێناو خزمەتی وشەی کوردی و ئازادیدا بەخشی. یادیان هەمیشە بە خێر.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/2/10
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment