لە هەولێر شوێنەوارێکی مێژوویی دۆزرایەوە کولتوور

نوچەنێت

تیمی شوێنەواری هەولێر گۆڕێکی بە کۆمەڵ و چەندین کەرەستەی مێژووییان لە ناوچەی باغولمنارەی شاری هەولێر دۆزییەوە و شوێنەوارناسانیش دەڵێن، دەکرێ ئەم شوێنەوارە مێژووی سیاسی و ئایینی شانشینی ئەدیابین بگۆڕێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (24/2/2026) بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور ڕایگەیاند، "تیمی شوێنەواری ناوخۆ بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر، پەردە لەسەر نهێنییەکی مێژوویی گەورە لادەدەن" هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکرای دەکات "لە قووڵگەیەکدا (Trench) لە ناوچەی باغلومنارە، گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە دەکرێت مێژووی سیاسی و ئایینی شانشینی ئەدیابین بگۆڕێت."

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار تا ئێستا "(100) کەلەسەری مرۆیی و پاشماوەی (100) کەس لەناو یەک قووڵگەدا دۆزراونەتەوە" لەگەڵ "پارەیەکی کۆن، دوو خڕخاڵی بڕۆنز، دوو مرواری ملوانکە و بازنێکی ئاسن لەگەڵ تەرمەکاندا بوون" هەرچەندە ژمارەی ئەو تەرمانەی دۆزراونەتەوە زۆر بوون بەڵام "تەنها (4) پارچە گۆزە دۆزراونەتەوە، کە ئەمەش جێگای تێڕمانی قووڵی شوێنەوارناسانە." 

شوێنەوارناسان تاوتوێی چەند گریمانەیەک دەکەن، "ئایا ئەمە ئەنجامی ململانێی خوێناوی ئایینی بووە لە سەردەمی شازادە هێلینە؟ یان کوشتارێکی ساسیانییەکان؟ یاخود پەتایەکی کوشندەی وەک تاعوون؟" بۆیە بۆ یەکلاییبوونەوەی بۆچوونەکان "نموونەی DNA ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ کراوە بۆ پشکنینی وردی زانستی. پسپۆڕان پێشنیار دەکەن شوێنەکە وەک مۆنۆمێنتێکی نیشتمانی بپارێزرێت."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین