بیرەوەرییەكانی (شەوەکانی مەلیک فاروق) بە کوردی بڵاودەبێتەوە
نوچەنێت: هێلان مزەفەر
ئەمڕۆ دووشەممە (2/2/2026) شێرزاد هەینی، نووسەر و وەرگێڕی کورد، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نوچە نێتی ڕاگەیاند، بیرەوەرییەكانی (شەوەکانی مەلیک فاروق)، ڕۆمانێکی مێژووییە لە دوو توێی (450) لاپەڕەدا خوێنەر ئاشنا دەکات بە لاپەرەیێکی مێژوویی وڵاتی میسر، گوتیشی "وەرگێڕانی ئەم بیرەروەیە بایەخێکی زۆری هەیە بۆ کتێبخانەی کوردی و پێویستە هەموو کتێب و لاپەرەیێکی مێژوو بکرێت بە کوردی و خوێنەری کوردی پێ ئاشنا بکرێت.
لە بارەی ناوەرۆکی کتێبەکەوە وەرگێڕ ئاماژەی بەوە دەكات، کە کتێبەکە دوو باس لەخۆ دەگرێت، هەر یەک لەو باسانە سەردەمێکی گرنگ لە مێژووی وڵاتی میسڕ دەخەنەڕوو، ئەوانیش بریتین لە؛ سەردەمی پاشایەتی میسر، کە تیایدا دیوی ڕووداوەکانی بەر لە شۆڕشی ساڵی (1953) دەخاتەڕوو، لەگەڵ سەردەمی دوای شۆڕشی سپی لە وڵاتی میسڕ.
شێرزاد هەینی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کتێبە ئاشنامان دەکات بە کەسایەتیەکی دیار و ڕۆژنامەنووسێکی دیاری وڵاتی میسڕ، بەناوی (مستەفا ئەمین) و باس لە ڕووبەرووبوونەوەکانی ئەم ڕۆژنامەنووسە دەکات لە دژی (مەلیک فاروق)، کە لەو کاتەدا وەک کەسێکی بوێر و کاریگەر، دەست دەداتە بڵاوکردنەوەی کارە لاسار و خراپەکانی مەلیک فاروق، لە بایەخدان بە ژیانی تایبەتی خۆی و پشتگوێخستنی کارە کارگێڕییەکانی دەوڵەت.
جێگەی ئاماژەپێدانە، شێرزاد هەینی نووسەر و وەرگێری کورد، ساڵی(1955) لە هەولێر لە دایک بووە، بەشی رووپێوی لە زانکۆی تەکنەلۆژیای بەغدا تەواوکردووە، لە نێوان هەولێر و ستۆکهۆلم دەژیت، کۆی گشتی کتێبە چاپکراوەکانی لەگەڵ ئەم کتێبەی ئێستا کە وەرگیراوە بۆ سەر زمانی کوردی(123) کتێبە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment