پارێزگاری هەولێر: شوێنەوارێكی نوێ دۆزراوەتەوە زیاتر لە (100) كەلەسەری تێدایە کولتوور

نوچەنێت

پارێزگاری هەولێر دۆزینەوەی شوێنەوارێكی نوێی لە شاری هەولێر راگەیاند، كە زیاتر لە (100) كەلە سەری مرۆڤ و پارەی كۆنی تێدایە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ پێش ئێستا.

ئەمرۆ چوارشەممە (2026/2/25) ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، شوێنەوارێكی نوێ لە هەولێر دۆزراوەتەوە، كە "زیاتر له‌ 100 كه‌لـله‌ی سه‌ری مرۆڤ و پاره‌ی کۆن و خڕخاڵ و ملوانکە و بازنێکی ئاسن و گۆزەی تێدایه‌"

سەبارەت بە شوێنەكەش دەڵیت، "له‌ گه‌ڕه‌كی باغلومناره‌ی شاری هه‌ولێر له‌ كاتی كاركردن له‌ پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كاندا، پێگه‌یه‌كی شوێنه‌واری كه‌ گۆڕیكی به‌كۆمه‌ڵه‌ دۆزرایه‌وه‌‌ و زیاتر له‌‌ 100 كه‌لـله‌سه‌ری مرۆڤ و پاره‌ی كۆن و خڕخاڵ و ملوانكه‌ و بازنی ئاسن و گۆزه‌ی تێدایه‌. 

بە گوتەی پارێزگاری هەولێر، به‌پێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری هه‌ولێر، له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا تیمی شوێنەواریی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر لە ناوچەی باغلومنارەی شاری هه‌ولێر پێگه‌یه‌كی شوێنه‌واری كه‌ گۆڕێکی بەکۆمەڵه‌ دۆزراوەتەوە كه‌ پێده‌چێت مێژووه‌كه‌ی بۆ نزیكه‌ی 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بگه‌ڕێته‌وه‌. 

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی روونی دەكاتەوە، كە به‌پێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری هه‌ولێر له‌و شوێنه‌دا تا ئێستا پاشماوه‌ی زیاتر له‌ 100 كه‌لـله‌سه‌ری مرۆڤ و پارەی کۆن و دوو خڕخاڵی بڕۆنز و دوو مرواری ملوانکە و بازنێکی ئاسن و چوار پارچه‌ گۆزه‌ له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كاندا دۆزراونەتەوە و بۆ یەکلاییکردنەوەی ڕاستییەکانیش، نموونەی DNA ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ کراوە بۆ پشکنینی وردی زانستی.

پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوە دەكات،  به‌پێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری هه‌ولێر ئه‌و پێگه‌ شوێنه‌وارییه‌ لە نزیک شەقامێکی گەڕەکی باغلومنارەی شاری هەولێره‌ و له‌ كاتی كاركردندا کرێکارەکان ژمارەیەک ئێسکه‌سەری مرۆڤیان بینیوه‌ و دواتر تیمەکان ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه‌ و دوای کنەوپشکنینی پێگه‌كه‌ دەرکەوتووه‌ كه‌ شوێنەوارێکی مێژوویییه‌ و ژمارەیەک سکەی زیو و زیاتر له‌ 100 کەلـلەسەری مرۆڤ و پارەی کۆن و دوو خڕخاڵی بڕۆنز و دوو ملوانکەی مرواری و بازنێکی ئاسن و چوار پارچەی گۆزە لەو ناوچەیە دۆزراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین