پرسەنامەیەك لە دەزگای نوچەوە کولتوور

نوچە نێت

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هاوکار و هاوپیشەمان، خاتوو (سنوور یاسین)مان پێگەیشت، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی (2/4/2026) بە ڕوداوێکی دڵتەزێن کۆچی دوایی کرد.

سنوورخان کارمەندێکی لێهاتوو و دڵسۆزی دەزگاکەمان بوو، هەمیشە بە دڵسۆزی کارەکانی ڕادەپەڕاند و دڵسۆز و خەمخۆری هەموو هاوڕێ و هاوکارەکانی بوو.

بەم بۆنە غەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و هاوڕێیانی دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین، سەبووری هەموو لایەک بدات و ڕۆحی سنورخانیش بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.

 

انالله واناالیه راجعون

 

دەزگای نوچە، بۆ توێژینەوەی سیاسیی و پەرەپێدانی کولتووریی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین