تابلۆی هەڵپەرکێی (سۆران) لە فیستیڤاڵی مێلادی هندستان نمایشكرا
نوچەنێت: هێلان مزەفەر
ڕۆژی سێشەممە(3/2/2026)، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "لە درێژەی چالاکییەکانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سوراجکوندی مێلای هندستان کە لە شاری فەرید ئەباد بەرێوەچوو، لە سێیەمین رۆژی فیستیڤاڵەکە، تابلۆیێکی هونەری لەلایەن تیپی هونەری میللییەکانی دهۆک بە ناوی تابلۆی(سۆران) نمایشکرا".
بە ئامادەبوونی جەعفەر جەوهەر، نوێنەری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری پەیوەندییەکانی دەرەوە، تیپی هونەری میللیەکانی دهۆک، نمایشەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا، وەزارەتی ڕۆشنبیری ئەوەی ڕاگەیاند، "نمایشکردنی تابلۆی(سۆران)، بووە جێی سەرنج و بایەخی ئامادەبووانی فیستیڤالەکە"، هەروەها لە رۆژی یەکەمی فیستیڤاڵ تابلۆی کلتوری (شاهی) پێشکەش کرا، لەرۆژی دووەمی فیستیڤاڵ تابلۆی (پێکەوە ژیان) نمایش کرا، ئەم فیستیڤاڵە بۆ ماوەی (15) رۆژ بەردەوام دەبێت.
جێگەی ئاماژەپێدانە، فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی(سوراجکوند هاریانا) بە یەکێك لە گەورەترین فیستیڤاڵە هونەری و کلتوورییەکانی هندستان هەژماردەکرێن، لە ساڵی ڕابردوو دا(600) هونەرمەند لە (44) وڵاتی جیهانەوە بەشدارییان تێدا کردبوو، بۆ ئەم ساڵ هەرێمی کوردستان لەم فیستیڤاڵە بەشدارن، لەلایەن تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک نوینەرایەتی دەکرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment