چه‌كدارانی بیانی لیبیا جێده‌هێڵن
نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕی"عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ى ئادار بڵاویكرده‌وه كاروانی یه‌كه‌می چه‌كدارانی سه‌ربه توركیا خاكی لیبیایان به‌جێهێشت، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ هه‌واڵه‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی"عه‌ره‌بیه"ى پشتڕاستكردۆته‌وه، كه گرووپێكی سووری به‌ناوی "سوڵتان موراد" سه‌ربه توركیا خاكی لیبیایان به‌جێهێشتووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه دۆخی چه‌كدارانی سووری له لیبیا زۆر سه‌خته، به‌تایبه‌ت ده‌زانرێت توركیا پاره‌یان پێنادات. له به‌شێكی تری هه‌واڵه‌كه هاتووه سه‌ركرده‌ی ئه‌و گرووپانه ئاگاداری چه‌كداره‌كانیان كردووه، كه خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سووریا.
له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی حكومه‌تی لیبیا بێده‌نگه، حكومه‌تی توركیاش تا ئێستا به‌ڕه‌سمی هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه نییه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی"شه‌رقه ئه‌وسه‌ت" ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه له دانوستانی چوار لایه‌نه‌ی نێوان میسڕ و توركیا، له لایه‌كی تریش رووسیا و ئه‌مریكا هاتووه‌ته كایه‌وه.
ده‌رباره‌ی ژماره‌ی چه‌كدارانی سووری له‌سه‌ر خاكی لیبیا 6750 كه‌س له گرووپه‌كانی نزیك له توركیا له خاكی لیبیا ماون، به‌گوێره‌ی داتاكان ژماره‌ی پێشوو نزیكه‌ی 18 چه‌كدار له لایه‌ن هه‌واڵگری توركیا ناونووسكرابوو بۆ شه‌ڕكردن له لیبیا، 350 كه‌سیان ته‌مه‌نیان له‌خوار هه‌ژده ساڵی بوو، 10750 دوای كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كانیان گه‌ڕانه‌وه سووریا.
له 23 كانوونی دووه‌می 2021 هێزه ناكۆكه‌كانی لیبیا به‌چاودێری نێوده‌وڵه‌تی رێكه‌وتن بۆ ده‌ركردنی ئه‌و چه‌كدارانه، به‌ڵام شكستیان هێنا له‌و ماوه‌ی داینابوو بۆ چه‌كدارانه.
شوێن و ژماره‌یان
هه‌فته‌ی رابردوو لیژنه‌یه‌كی سه‌ربازی5+5 ئه‌فسه‌ری باڵای له سوپای لیبیا و حكومه‌تی ویفاق رێككه‌وتن بۆ دیاركردنی شوێن و ژماره‌ی چه‌كدارانی بێگانه و ناسنامه‌یان و ئه‌و شوێنانه‌ی تێێدا نیشته‌جێن بۆ ده‌ركردنیان، ئه‌و هه‌نگاوه ره‌نگدانه‌وه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی لیبیه‌كان بوو بۆ كۆتاییهێنان له ململانێی سه‌ربازی و به‌رقه‌راركردنی ئاشتی.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌و مانگه‌ش عه‌بدولحه‌مید دیبیه سه‌رۆكوه‌زیرانی لیبیا داوای له هێزه ده‌ره‌كیه‌كان كرد وڵاته‌كه‌ی به‌جێ بهێڵن، جه‌ختیشی كرده‌وه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر هێڵه به ئامانجی ده‌ركردنیان، دۆسیه‌ی چه‌كدارانی بیانی له نزیك كێڵگه نه‌وتیه‌كان و نا بنكه سه‌ربازییه‌كان یه‌كێك له دۆسیه ئاڵۆزه‌كان بوو، بارێكی قورس بو له‌سه‌ر شانی ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێ له لیبیا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment