وه‌زاره‌تى دارایى عێراق پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ راده‌ستى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

موعین كازمى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتى ته‌واو كردووه‌ و به‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى داوه‌. پێشبینیش ده‌كات له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى شوباتى داهاتوو له‌ په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ چوارى كانوونى دووه‌مى 2023 موعین كازمى له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى عێراق باس له‌وه‌ ده‌كات، زانیارى ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2023  له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى ته‌واو بووه‌ و به‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دراوه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌وێ تاوتوێ بكرێت و ئینجا ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكرێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باس له‌وه‌یش ده‌كات حكومه‌تى سوودانى و شاندى حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر زۆرێك له‌ خاڵه‌كان رێككه‌وتوون. پێشبینیش ده‌كات له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى شوباتى داهاتوو له‌ په‌رله‌مان پڕۆژه‌ یاساكه‌ له‌ په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.

به‌ هۆى ته‌نگژه‌ى سیاسییه‌وه‌ عێراق له‌ ساڵى 2022 بودجه‌ى گشتى نه‌بوو، هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌مساڵ ئه‌م وڵاته‌ بودجه‌ى هه‌بێت و وه‌ك ساڵى رابردوو نه‌بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین