باوکێک کە ئالوودەى ماددەى هۆشبەرە کچێکى خۆى دەکوژێت هەواڵ

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا، کوشتنى کچێک بەدەستى باوکى لە یەکێک لە گەڕەکانى هەولێر ڕاگەیاند و دەشڵێت، "بکوژ بۆ شوێنێکى نادیار هەڵاتووە."

ئەمڕۆ هەینى (شەشى/کانوونى دووەم/2023) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "ئەمڕۆ کاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی موفتی، دوای گەیشتنی هێزێکی لێکۆڵینەوە بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا کچێک بەناوی (ڕەها ب. ف.) کە بەدەستی باوکی کوژراوە."

هاوکات لە بەشێکى ترى روونکردنەوەکەدا هاتووە،باوکی کچە کوژراوەکە "یەکێک بووە لە بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر و دوای ئەنجامدانی تاوانەکە لەشوێنی ڕووداو ڕایکردووە."

ئەوەش هاتووە، "لەکاتی ئێستادا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیر کردنی تۆمەتبار بۆ ئەوەی ڕادەستی یاسای بکات."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین