بایدن "كوشتارى ئه‌رمه‌نه‌كان" وه‌ك جینۆساید ده‌ناسێنێت
نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى"عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ى ئادار له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات میدیاكانى ئه‌مریكا ده‌ڵێن چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جۆ بایدنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا كوشتارى ئه‌رمه‌نه‌كان وه‌ك "جینۆساید" بناسێنێ.
جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی توركیای عوسمانی یه‌كێك له‌و دۆسانه‌ی تا ئێستا له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به ره‌سمی دانی پێدا نه‌نراوه، له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه جۆبایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڵێنی دا ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بێت ئه‌و تاوانه به جینۆساید ده‌ناسێنێت، به‌وه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مین سه‌رۆك دان به جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان بنێت له ژێر ده‌ستی حكومی عوسمانی.
پسپۆڕ‌و زانای سیاسی ئیان بریمه‌ر رایگه‌یاند جۆبایدن له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵێنی دا ئه‌گه‌ر هه‌رڵبژارنده‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ته‌واوبوون ئه‌و هه‌نگاوه بگرێته به‌ر، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كامالا هاریسی جێگری له 2019 چاودێری داننان به جینۆسایدی ئه‌رمه‌كانه‌كانی ده‌كرد.
نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجوومه‌نی پیران
ئاماژه به وه ده‌كرێت كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامانی دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیران نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی جۆبایدن كردووه، كه به فه‌رمى دان به جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان بكات.
یاساناسان روونیان كردۆته‌وه تا ئه‌و مێژووه هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌مریكی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌كانی له‌سه‌رده‌ستی عوسمانیه‌كان به جینۆساید نه‌ناساندووه، ئه‌و ئه‌ندامانه داوا له بایدن ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكا با ئه‌و كاره بكات.
ئه‌وانه‌ی ئه‌و نامه‌یان نووسیوه له 38 ئه‌ندام پێكهاتوون، له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ش بۆ جۆبایدنیان نووسیووه، " ئێمه له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندى ئه‌رمه‌نه‌كان له ئه‌مریكا و جیهان هه‌وڵی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و یاده ده‌ده‌ین، دژی هه‌ر هه‌ولێك ده‌وه‌ستینه‌وه بۆ رێگری له‌و كاره، ئه‌و هه‌وڵه رێكخراو و ئامانجداره بۆ وێرانكردنی گه‌لی ئه‌رمه‌نی، به هه‌رجۆرێك وه‌سفكر بكرێت جگه له كۆمه‌ڵكوژی".
بۆب مه‌نه‌ندیز له نووسه‌رانه‌ی ئه‌و نامه‌یه له دیموكراته‌كان بۆ بایدن ده‌ڵێت، " دیپلۆماسی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به به‌هاكانی ئه‌مریكا ئه‌و به‌هایه ده‌خوازێت دان به‌و حه‌قیقه‌ته دابنێین، ده‌بێ به كرده‌وه‌ی هه‌وڵی دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی تر بدات له داهاتوو دژ به‌هه‌ر تاوانێك دژی مرۆڤایه‌تی".
شكاندنى بێ ده‌نگی
یاساناسان جه‌ختیان كردۆته‌وه كه ئیداره‌كانی كۆماری و دیموكراتی پێشوو بێده‌نگ بوون به‌رامبه‌ر جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان داوا ده‌كه‌ن بایدن ئه‌و بێده‌نگیه بشكێنێت له رێگه‌ی به‌ره‌سمی ناساندنی تاوانی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان.
شایه‌نی باسه له 2019 كۆنگرێسی ئه‌مریكی له دانیشتنێكی ئه‌و تاوانه‌ی دژی ئه‌رمه‌نه‌كانی به كۆمه‌ڵكوژی وه‌سف كرد له سه‌رده‌می عوسمانییه، هه‌رچه‌نده كۆشكی سپی ئه‌و كات دژی بوو.
هه‌رچه‌ند ئه‌و بڕیاره پابه‌ندی نییه، به‌ڵام ره‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ده‌بێت له سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی توركیا، په‌یامێكی گرنگه بۆ ئه‌نقه‌ڕه‌ی ره‌وانه ده‌كه‌ن، پێشتریش توركیا گرووپه‌كانی لۆبیكردنی به‌كارهێناوه بۆ هاندانی ئه‌ندامانی كۆنگرێس بۆ به‌ڕێنه‌كردنی ئه‌و پرۆژه‌یه، به‌ڵام بێ سوود بوو.
مێژووی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1915 له ماوه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌و رووداوانه نزیكه‌ی ملیۆن و نیوێك ئه‌رمه‌نی ده‌بێت، توركیا به توندی ئه‌و ژماره‌یه ره‌ت ده‌كاته‌وه، تا ئێستا زیاتر له بیست ده‌وڵه‌ت ئه‌و تاوانه‌یان به جینۆساید ناساندووه، له‌وانه فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا و رووسیا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment