لەنێو ململانێی توندی هەڵبژاردندا هێشتا ژنان خونچەی هیوان
ڕاز ئەسعەد
هەڵبژاردنی خولی نوێ ئەنجوومەنی نیشتمانی عێراق، ململانێیەکی توندی لە نێوان دەیان لیست و هەزاران بەربژێردا دروستکرد و وەک سەرەتاییترین دەرکەوتەکانی پرۆسەی دیموکراتیزەکردنی شێوازی دەسەڵاتداریی و حوکمداریی لەعێراقی دوای ڕژێمی چەوساندنەوە، وەک ڕووگەیەکی گەشی کۆمەڵگەی عێراق لە نوێترین خۆدەرخستنیدا، گوڕێکی نوێی بەخشییە هەنگاوە سەختەکانی گواستنەوەی کۆمەڵگا بۆ کەناری دیموکراسی و ئازادیی.
ململانێکانی ئەم هەڵبژاردنەی دوایی زۆر سەخت و دژوار بوون، بەجۆرێک ئاراستەکەی هەندێک جار لەباو دەردەچوو، بێگومان ژنانیش، کە بەشێکی کاریگەری بەربژێری نێو لیستە جۆراوجۆرەکان بوون، لەم ململانێ قورسە بەدەرنەبوون و جگە لە گوتە ئاگرینەکانی خۆیان زۆرجار سۆشیالمیدیاش دەیکردنە ترێندی ڕیپۆرتاژ و فیوچەری هەواڵەکانیان، لەنێو ئەو هەموو کێشمەکێشی بانگەشەیەدا ژنە بەربژێرەکان زۆرجاریش دەبوونە کەرەستەی بابەتە میدیاییەکان. لەدوای دەرکەوتنی ئەنجامەکانیش دووبارە هێرشەکان تووندتر بوونەوە، بەڵام سەرباری ئەو جوانیانەی بە گشتی لە پرۆسەیەکی وا مەدەنیدا دەردەکەوێت، ئەمجارە ژنانی کورد دوو سەرکەوتنی هێجگار گرنگ و ناوازەیان تۆمارکرد، کە نەک لەعێراق، بگرە بۆ جیهانیش ناوازە و ڕێچکەشکێن بوون، بەداخەوە میدیای کوردی لێی بێ ئاگابوو، یان هەر هەستیشی پێنەکرد.
یەکەمیان تێکشکاندنی ئەو ترس و ڕەخنانە بوو کە بەرامبەر سیستمی کۆتای ژنان هەیە، دیارە سیستمی کۆتای ژنان، لە زۆر وڵاتدا پەیڕەو دەکرێت و بەمەبەستی پارێزگاری لە مافی ژنان بەردەوام وەک چەکێک بۆ پارێزگاری لە هاوسەنگی جێندەری نێو پەرلەمانەکان بەکاردێت، هەرچەندە ئەم سیستمە ڕەخنەی زۆری لەسەرە، بەڵام ئەم جارە ژنان بۆ کێبڕکێی نێو لیستەکان لە بازنەی سلێمانی، ئەو ئەگەرەی تێکشکاند کە بەربژێری دەرچووی پیاو لاببرێت و ژنێک بە سیستمی کۆتا لەشوێنی سەربخرێت، بەمشێوەیە لە نێو لیستەکانی بازنەی سلێمانیدا سیستمی کۆتای ژنان ڕۆڵی نەما و ژمارەی پێویست لە ژنە بەربژێرەکان بە دەنگی خۆیان سەرکەوتن و هیچ ژنە بەربژێرێکی سەرکەوتوو پێویستی بە کۆتا نەبوو.
دووەم سەرکەوتن بەدەستهێنانی پلەکانی یەکەم و دووەمی نێو لیستێک بوو، کە دوو ژن لە نێو چەندین پیاودا توانیان هەردوو پلەکە مسۆگەر بکەن، ئەمەش بۆ وڵاتێکی وەک عێراق نەک هەر نموونەی نییە، بەڵکو یەکەم جاریشە تەنانەت لە وڵاتانی دراوسێشدا ژنان ئاوا لە نێو لیسەتەکانی خۆیاندا پێشەنگ بن.
ئەم دوو حاڵەتە زۆر دەگمەن و ناوازەن لە نێو هەموو ئەو وڵاتانەدا، کە کار بە سیستمی کۆتای ژنان دەکەن و یەکەمین جاریشە لە عێراقدا ڕوودەدات، کە ڕەنگە هەروا ئاسان نەبێت دووبارە ببێتەوە.
ژنان، ئەگەر ڕێگەیان پێبدرێت، لە هەموو بوارێکدا جێدەستی خۆیان دەنەخشێنن، بۆیە بەوپەڕی بڕواوە دەڵێم، ئەگەر جوانییەک هەبێت لە دوایین هەڵبژاردندا، ئەوا بێ هیچ دوودڵییەک جێ پەنجەی ژنی پێوە بەدیدەکەم.


0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment