سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: لەیلا قاسم مەشخەڵی هۆشیاری ئافرهتانی کوردستان بوو
نوچە نێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (12/5/2026) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ به ڕێزهوه يادى کچە تێکۆشەری کورد شههيد (لەیلا قاسم) و هاوڕێکانی دهكهينهوه كه بهر له (52) ساڵ لەپێناو ئازاديی و سەرفرازيى کوردستاندا ڕووبەڕووی سێدارە بوونەوە و شههيد كران" بۆیە لەم یادەدا "سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی و تەواوی شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنین و سڵاو بۆ كهسوكارى سهربهرزيان دهنێرين."
سەرۆکی هەرێم دەشڵێت، "لەیلا قاسم، تەنها سیمبۆلێکی نەتەوەیی نییە، بەڵکو مەشخەڵی هۆشیاری و پێشەنگیی ئافرهتانی کوردستان بوو لە خەبات و قوربانیداندا. ئەو بە خۆڕاگریی بێوێنەی لە زیندان و لەبەردەم پەتی سێدارەدا، سەلماندی کە ژنى کورد خاوەن ئیرادەیەکی پۆڵایینە و ئامادەیە لەپێناو ئازادی و شكۆى گەلەکەیدا، گیانی بکاته قوربانى."
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئەمڕۆ به ڕێزهوه يادى کچە تێکۆشەری کورد شههيد (لەیلا قاسم) و هاوڕێکانی دهكهينهوه كه بهرله (52) ساڵ لەپێناو ئازاديی و سەرفرازيى کوردستاندا ڕووبەڕووی سێدارە بوونەوە و شههيد كران.
لەیلا قاسم، تەنها سیمبۆلێکی نەتەوەیی نییە، بەڵکو مەشخەڵی هۆشیاری و پێشەنگیی ئافرهتانی کوردستان بوو لە خەبات و قوربانیداندا. ئەو بە خۆڕاگریی بێوێنەی لە زیندان و لەبەردەم پەتی سێدارەدا، سەلماندی کە ژنى کورد خاوەن ئیرادەیەکی پۆڵایینە و ئامادەیە لەپێناو ئازادی و شكۆى گەلەکەیدا، گیانی بکاته قوربانى.
خەباتی لەیلا قاسم كه بووە نموونەی شکۆ و بڕوابەخۆبوون بۆ هەموو نەوەکانی دوای خۆی، ههر لە شاری خانەقینەوە تا زانکۆی بەغدا و تا دوا چرکەی ژیانی لە زیندانەکانی ڕژێمی بەعسدا، وەک وانەیەکی خۆنهويستى و خۆڕاگری و نیشتمانپەروەری بۆ هەمیشە لە ویژدانی کورد و كوردستانیياندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
لەم یادە بهئازارهدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی و تەواوی شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنین و سڵاو بۆ كهسوكارى سهربهرزيان دهنێرين.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment