بەغدا هەفتەى داهاتوو (400) ملیار دینارەکە بۆ هەرێمى کوردستان دەنێرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشکراى دەکات، لە داهاتوویەکى نزیکدا (400) ملیار دینارەکە دەگاتە هەرێمى کوردستان و دەشڵێت، ناردنى ئەو پارەیە بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقە.

ئەمڕۆ هەینى (شەشى/کانوونى دووەم/2023) فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە بارەى (400) ملیارەکە بە کوردستانى ڕاگەیاند، لە ماوەى چەند ڕۆژى داهاتوو ئەو بڕە پارەیە دەگاتە بانکەکانى هەرێمى کوردستان. 

سەبارەت بە گفتوگۆکانى هەولێر و بەغدا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گووتیشى، لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوو دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا دەستپێدەكه‌نه‌وە، لیژنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کارەکانیان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.

فارس عیسا دووپاتى دەکاتەوە، ناردنى (400) ملیار دینارەکە بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌ و ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گشتاندنی بۆ كردووه‌ بۆ لایەنە پەیوەندارەکانى حکومەتى عێراق.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین