كێڤن مەكارسى بە سەرۆكى كۆنگرێسى ئەمەريكا هەڵبژێردرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دواى (15) گەڕى دەنگدان كيڤ ميكارسى، كانديدى كۆمارييەكان وەك سەرۆكى كۆنگرێسى ئەمەريكا هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ شەممە (حەوتى/ كانوونى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە كێڤن مەكارسى كانديدى كۆمارييەكانى ئەمەريكا دواى ئەوەى هەندێك لە نەيارەكانى لە پارتەكەى دەنگيان پێدا بە (216) دەنگ پۆستى سەرۆكى كۆنگرێسى وڵاتەكەى بردەوە. 

بەوەش ئەو ناكۆكيانە كۆتاييهات كە لەدواى هەڵبژاردنەكانى خولى دووساڵەى كۆنگرێسى ئەمەريكا بەردەوامە، دواى (14) هەڵبژاردن مەكارسى توانى بۆ دووساڵى داهاتوو پۆستى سەرۆكى كۆنگرێس بەدەستبهێنێت.

سەرۆكى كۆمارييەكان لە كۆنگرێس ئامادەسازى بۆ سوێندخواردن دەكات، پاشان ئەندامانى كۆنگرێس سوێندى ياسايى دەخۆن، دواى ئەوە گفتوگۆ لەسەر رێسا نوێكانى كۆنگرێس بە ژمارە (118) پێش دەنگدانى دەكرێت، بەڵام پێشنيارێك بۆ دواخستنى بۆ رۆژى دواتر هەيە.

ميكارسى تەمەنى (57) ساڵە يەكێك بوو لە لايەنگرانى دۆناڵد ترامپ، سەرۆكى پێشووى ئەمەريكا، سێيەم پۆستى گرنگى لە سيستەمى ئەمەريكا لەدواى سەرۆك و جێگرەكەى بەرێوە دەبات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین