عێراق به‌ فه‌رمى داواى لێبوردن له‌ كوێت ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دوو به‌رپرسى عێراقى به‌ فه‌رمى داواى لێبوردن له‌ شاندى كوێت ده‌كه‌ن، به‌هۆى ئه‌و رووداوانه‌ى له‌ كاتى به‌ڕێوه‌چوونى یارى ده‌سپێكى خولى كه‌نداو له‌ به‌سره‌ روویان دا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ حه‌وتى كانوونى دووه‌م  2023 میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، عه‌دنان درجال سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق و عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق به‌ فه‌رمى داواى لێبوردنیان له‌ شاندى كوێت كردووه‌، له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ى كه‌ شه‌وى رابردوو له‌ یارى ده‌ستپێكى خولى كه‌نداو 25 روویاندا.

دوێنێ به‌هۆى قه‌ره‌باڵغى و په‌شێوى له‌ یاریگه‌ى جزع نه‌خله‌ له‌ به‌سڕه‌ تیمى كوێتى كه‌ پێكهاتبوو له‌ نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح نوێنه‌رى میرى كوێت و فه‌هد ناسڕ سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى كوێت نه‌یانتوانى بچنه‌ یاریگه‌كه‌كه‌ بۆیه‌ شانده‌كه‌ كشایه‌وه‌.

جیا له‌وه‌یش تیمى هه‌ڵبژارده‌ى كوێت دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ تیمه‌كه‌یان له‌ به‌رانبه‌ر قه‌ته‌ر له‌ یاریگه‌ى میناى ئۆلۆمپى یارى ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین