سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: جه‌خت له‌ پاراستنی مافی هه‌موو پێکهاته‌کان ده‌که‌ینه‌وه کوردستانی
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە بۆنەى جەژنى قەوڵتاس، پەیامێکى پیرۆزبایى لە کاکەییەکانى هەرێمى کوردستان و دەڵێت، "هیوای جه‌ژنێکی خۆش و ئاسووده‌یان بۆ ده‌خوازم."

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (حەوتى/ کانوونى دووەم/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە هەژمارى فەرمى خۆى لە تویتەر ڕایگەیاند، "جه‌ژنی قه‌وڵتاس به‌ گه‌رمی له‌ هه‌موو خوشک و برایانی کاکه‌یی (یارسانان) له‌ کوردستان و عێراق و له‌ هه‌ر شوێنێکی جیهان بن، پیرۆز ده‌که‌م."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە بەشێکى ترى تویتەکەیدا نووسیویەتى، "هیوای جه‌ژنێکی خۆش و ئاسووده‌یان بۆ ده‌خوازم."

 لە پەیامەکەیدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەڵێت، "له‌م یاده‌دا جه‌خت له‌ پاراستنی مافی هه‌موو پێکهاته‌کان و لێبورده‌یی و پێکه‌وه‌ژیان ده‌که‌ینه‌وه."

کاکەییەکان لە سەرەتاى هەموو زستانێک بۆ ماوەى سێ ڕۆژ بە ڕۆژوو دەبن و ڕۆژى دوایی دەیکەن بە جەژن، کە بە جەژنى قەوڵتاس ناسراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین