پیسبوونی ژینگەی تاران نەتەوەیەکگرتووەکانیشی هێنایە دەنگ
نوچەنێت
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ و ژینگە، داوای لە ئێران کرد دەست لە سووتاندنی سووتەمەنی مازۆت رابگرێت.
دەیڤید بۆید، لە تویتێکدا نووسیویەتی: ئێران مازۆت دەسوتێنێت کە یەکێکە لە پیسترین سووتەمەنیەکان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا. ئەمەش بڕێکی زۆر لە پیسبوونی هەوای ژەهراوی بەرهەم دەهێنێت، کە ملیۆنان کەس لە ئێراندا ژەهراوی دەکات و مافە مرۆییەکانیان پێشێل دەکات، لەوانەش مافی ژینگەیەکی تەندروست؛ پێویستە ئێران واز لە سووتاندنی مازۆت بهێنێت".

ئەمە لە کاتێکدا زۆرێک لە شارە پیشەسازییەکانی ئێران لە رووی پیسبوونی ژینگەوە بە رۆژانی سەختدا تێدەپەڕن، شارەزایانی ئەو وڵاتە باس لەوە دەکەن، کە هۆکاری ئەم کارە پچڕانی گازی زۆرێک لە وێستگەکانی کارەبا و زیادبوونی سووتانی سووتەمەنی مازۆتە.
سووتەمەنی مازۆت جۆرێکە لە نەوتی کورە کە کوالێتییەکی کەم و چەسپاوییەکی بەرزی هەیە، هەروەها لە بابەتی هاوشێوەی وێستگەکانی کارەبا بەکاردەهێنرێت، پاڵاوگەکانیش ئەم بەرهەمە بە نرخێکی زۆر کەم بە پیشەسازییەکان دەفرۆشن.
لەم هەفتەیەدا رۆژنامەی ‘’اعتماد'' بڵاویکردەوە، کە بە پشتبەستن بە زانیاری و نەخشەکانی کۆمپانیای تیزەنەگەر سپەیس ستارتاپ، چڕیی دووەم ئۆکسیدی گۆگرد لە هەوای تاران، لە ئەمساڵدا (٢٠٢٢ / ١٤٠١) بە بەراورد بە سێ ساڵ پێش زۆرتر لە ٣٢% زیادیکردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment