کتێبى  کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

نووسەرى کتێبی (وێنەیەک لە خۆت) سەبارەت بە کتێبەکە دەڵێت، "باس لەوە دەکات چۆن مرۆڤ کۆپی بووە و لە راستی خۆی داماڵڕاوە و بۆچی ئاڕاستەی بیرکردنەوەی مرۆڤ جیاوازە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (هەشتی کانوونی دووەم/2023) کوردستان رەسوڵ مامۆستا و نووسەر، لە لێدوانێکی تایبەتدا دەربارەی کتێبەکەى بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "ئەم کتێبە دووەم بەرهەمى  منە، باس لەوە دەکات بۆچی ئاڕاستەی بیرکردنەوەی مرۆڤ جیاوازە، مرۆڤ لە ئاستێکدا لە خۆی ناگات هەست بە نەزانی خۆی ناکات،  هەر کەسەمان بەجۆرێک پڕۆگرام کراوین و دەکرێین، بەڵام دواجار خۆمان لە ژێر یەک چەتر دەبینینەوە، کە ئەویش چەتری نەزانین و چەتری دواکەوتووی، چەتری هەست نەکردن بە راستییەکانی جوانی ژیانە."

سەبارەت بەوەی کتێبەکە چەند بەشە نووسەر دەڵێ، "کتێبەکە چەند بەشێکی زۆر گرنگی لەخۆی گرتووە، یەكێک لەوانە باڵا دەستی دەروون، باسی دەروونم کردووە بەقووڵی، ئازار و بیرکردنەوەکانی مرۆڤ دادەرێژن، هەندێک لەو بیرکردنەوانە راستن بەتایبەتی ئازار و نارەحەتییەکان مرۆڤ دەباتە حەقیقەتەکان، باسی نادیاری بەها قووڵەکانیشم کردووە، کەوا دەکات بەها باوەکان ببنە بەها باڵاکان لە کۆمەڵگەیەکدا کە مرۆڤ لەسەر پڕەنسیپ ناڕوات، چ شتێک دەبێتە بەهای ئەو بەها باوانەی کە کۆمەڵگە، خەڵکی سەرەتایی و خەڵکی خێڵەکی دوواکەوتوو قبووڵی دەکەن."

کوردستان رەسوڵ دەشڵێت، "لە بەشێکى ترى کێتەکەم باسی ژینگەم کردووە کە چۆن ژینگە مرۆڤ کۆپی دەکات، لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر لە ژینگەیەکەوە بۆ ژینگەیەکی تر، لەخانەوادە بۆ خانەوادەیەکی تر، ژینگە دەروونی مرۆڤیش قسەم لەسەری کردووە کە لەڕووی دەروونییەوە چ جۆرە ژینگەیەکی هەیە و باری ئەو ژینگەیە بەچ ئاڕاستەیەکی دەبات، دواتر جۆرەکەسایەتییەکمان بۆ دروست دەکات لەسەر یەک جۆر و یەک خشت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین