داوا له‌ سه‌رۆك كۆمارى ده‌كرێت ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى له‌سێداره‌دان بدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لایه‌نه‌ شیعه‌كان داوا له‌ له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆمارى عێراق ده‌كه‌ن ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى له‌سێداره‌دان بدات، ئه‌مه‌یش مه‌ترسى بۆ پێكهاته‌ى سوننه‌ دروست كردووه‌.

رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ هه‌شتى كانوونى دووه‌م 2023 ئاشكراى كردووه‌، لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ داوایان له‌ سه‌رۆك كۆمار كردووه‌، ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر سزاى له‌سێداره‌دان بدات، كه‌ به‌ گوته‌ى ئه‌وان "ئه‌و تاوانبارانه‌ به‌شداربوون له‌ رشتنى خوێنى عێراقییه‌كان"

ئه‌مه‌یش نیگه‌رانى بۆ لایه‌نه‌ سوننه‌كان دروست كردووه‌، چونكه‌ ئه‌وان چاوه‌ڕێى لێبوردنێكى گشتى ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ى رۆڵه‌كانیان ئازاد بكرێن، كه‌ گوایه‌ به‌ "ناڕه‌وایى گیراون". به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كان ده‌یانه‌وێ ده‌ستى خۆیان بوه‌شێنن و به‌ر له‌ ده‌رچوونى یاساى لێبوردنى گشتى، بڕیارى له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ بكه‌ن.

سوننه‌كان ده‌ڵێن به‌ هه‌زاران كه‌س به‌ ناڕه‌وا له‌ زیندانه‌كان به‌ تۆمه‌تى تیرۆر گیراون و جیا له‌مه‌یش زیاتر له‌ 10 هه‌زار كه‌س بێسه‌روشوێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین