شارەزایەکى ئابوورى: كڕینی دۆلار له ‌ئێستادا مه‌ترسیداره‌ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

جەبار گۆران، شارەزای ئابووری و وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە لە سلێمانی، هۆکارى بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلارى ئەمەریکى بەرامبەر دینارى عێراقى دەخاتەڕوو و دەڵێت، بانکى ناوەندى عێراق هیچ بڕە دۆلارێکى نەخستۆتەڕوو، بۆیە بەهاى دینار دابەزى، بەڵام كڕینی دۆلار له ‌ئێستادا مه‌ترسیداره‌.

ئەمڕۆ سێشەممە (10/کانوونى دووەم/2023) جەبار گۆران، شارەزای ئابووری و وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە لە سلێمانی ڕایگەیاند، هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار بانكی ناوه‌ندیه،‌ كه‌ ئه‌مڕۆ هیچ بڕه‌ دۆلارێكی نه‌خستۆته‌ڕو، ئه‌مه‌ش وادیکرد بەهاى دینار دابەزێ.

سەبارەت بە هۆکارى بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلارى ئەمەریکى وەک خۆى دەڵێت، هۆكاره‌كان زیاتر كارگێڕی و ته‌كنیكین،نەخستنەڕووى دۆلار لەلایەن بانكی ناوه‌ندی عێراقەوە به‌ میكانیزمێكى گونجاو بێت، هەروەها قه‌باره‌ی بازرگانی ده‌ره‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانی گه‌مارۆیان له‌سه‌رە كه‌مبكرێته‌وه‌ تا دۆلار نه‌چێته‌ ئه‌و وڵاتانه‌.

دەشڵێت، هه‌موو مامه‌ڵه‌كان به ‌دۆلاری ئه‌مریكین، كه‌وتوینه‌ته‌ دۆخێكه‌وه‌ كه‌ ناتوانرێت پێشبینی بكرێت، بۆیە باشتره‌ هاووڵاتیان به‌شێكی پاره‌كانیان به ‌دۆلار و به‌شه‌كه‌شی دیكه‌ی دیناری عێراقی بێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین