قەدیانی: خامنەیی خوێنڕێژە و وڵات بەرەو وێرانکارییەکی فراوانتر دەبات ئێران

نوچەنێت

چالاکێکی سیاسی دانیشتووی ئێران، لەسێدارەدانی محەمەد مەهدی کەرمی و محەمەد حوسێنی بە "کوشتاری حکومەت" ناوبرد و عەلی خامنەیی بە "خۆسەپێنێکی دەسەڵاتخواز و خوێنڕێژ" و "دوژمنی گەلی ئێران"ی ناوبرد، کە بەردەوامە لە پرسەکان فەرمانی کوشتنی خۆپیشاندەران دەدات، بەڵام رۆژ لە دوای رۆژ دەچێتە ناو تاڵاوی لەناوچوونەوە.

ئەبولفەزل قەدیانی، چالاکی سیاسی دانیشتووی ئێران، رایگەیاندووە، کە "رۆژی شەممە ٧ی جانیوەری، هەواڵی لەسێدارەدان، لە راستیدا، لە کوشتارەکانی حکومەت، محەمەد مەهدی کرمی و محەمەد حوسێنی بڵاوکرایەوە"، دەشڵێت "عەلی خامنەیی، دەسەڵاتخواز و خوێنڕێژی خۆسەپێن" لە ئێران، بەردەوامە لە دەرکردنی فەرمانی کوشتن بۆ ئەوەی لەوانەیە بتوانێت بەسەر ترسی لەدەستدانی دەسەڵاتەکەیدا زاڵ بێت کە کابوسێکی بەردەوامی خۆیەتی و خەڵکی ناڕازی شۆڕشگێڕ گرفتاری ترس و دڵەڕاوکێ بکات”.

ئەبولفەزل قەدیانی جەختی لەوە کردۆتەوە، کە عەلی خامنەیی "هەمیشە ئەنجامی پێچەوانەی دەست دەکەوێت و ترس زیاتر و زیاتر زاڵ دەبێت بەسەریدا و هەموو رۆژێک زیاتر لە تاڵاوی وێرانکاریدا نوقم دەبێت و وڵات بەرەو وێرانکارییەکی فراوانتر دەبات".

ئەم چالاکە سیاسییە، هەروەها "دوژمنایەتی لەگەڵ خەڵکی ئێران" و "رق لێبوونەوە"ی بە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی خامنەیی ناوبرد و دەڵێت "لە تایبەتمەندییەکانی ئەم زاڵمە دڕندەیە، دوژمنایەتی لەگەڵ خەڵکی ئێران، ترس، دەسەڵات پەرستی، رق لێبوونەوە و تۆڵەسەندنەوە". و "ئەم سیفەتەی ئەوە تۆڵەسەندنەوەکەیەتی کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە کەسە بێ دەسەڵاتەکانی دەستگیرکراو بە دەستی دادوەرە ملکەچەکانی لە دادگا رووکەشەکاندا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا بسەپێندرێت و لە زینداندا بە ناڕەوا بیانکوژن".

قەدیانی جەختی لەوە کردەوە، کە "بێگومان زۆر دوور نابێت بۆ دیکتاتۆری خۆپەرستی ئێران، وەڵامی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی بداتەوە".

ئەم چالاکە سیاسیەی دانیشتووی ئێران هاوسۆزی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی ناڕازییە کوژراو و ئێعدامکراوەکان بە تایبەت "دایک و باوکە خەمگین و بێ ماڵ و حاڵەکانیان" دەربڕی.

ئەبولفازل قەدیانی، ئەندامی دامەزرێنەری سازمانی موجاهدینی شۆڕشی ئیسلامییە، کە بە تایبەتی دوای ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٠٠٩ی بزووتنەوەی سەوز، چەندین جار و بە روونی دژایەتی خۆی بۆ عەلی خامنەیی دەربڕیوە.

رۆژی دووشەممە ٩ی جانیوەری، قەدیانی هەروەها خامنەیی بە "گەورەترین دوژمنی نەتەوەی ئێران" و نموونەی تەواو «مفسد فی‌الارض و محارب» ناوبرد و گوتی: خۆپیشاندەران بە هیچ شێوەیەک «مفسد فی‌الارض و محارب» نین، چونکە بەرگرییەکی مەرجداریان کردووە، نەک رێگە بدەن هێزە ئەمنییەکان بیانکوژن".

ئەم چالاکە سیاسیەی دانیشتووی ئێران، دوو رۆژ لەمەوبەر رایگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بانگهێشتی داواکاری گشتی کراوە، بەڵام ناوبراو رایگەیاندووە کە دادگاکان، داواکاری گشتی و داواکاری گشتیی شۆڕش "بە گوێرەی دەستوور نایاسایین" و بۆچوونەکانیان "رەوایی یاسایی نییە" و لە داواکاری گشتی ئامادە نابێت.

هەروەها قەدیانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بە "فەرمی" بانگهێشت بکرێت و نەک لە رێگەی تەلەفۆنەوە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان، ئەوا سەرەڕای هەموو نەخۆشییەکانی، پێشوازی لە زیندان دەکات، چونکە "زیندانکردنی زیندانیانی سیاسی بە بەڵگەنامەیەکی ئیدانەکردنی" عەلی خامنەیی، ستەمکاری خۆسەپێن و دەسەڵاتخوازی ئێرانی دەزانێت".

سەرچاوە:  https://www.radiofarda.com/a/32216601.html

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین