پیلانێكی تیرۆرستی رێكخراوی داعش پووچەڵ كرایەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لیوا حوسێن فالح لامی، بەرپرسی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و كۆنتڕۆڵكردن لە حەشەدی شەعبی رایگەیاند، "پیلانێكی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بۆ بەستنەوەی ویلایەتی عێراق بە ئێران پووچەڵكرایەوە."

ئەمڕۆ هەینی (13/كانوونی دووەم/2023) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە حوسێن فالح رایگەیاند، "داعش لە پارێزگاری سەڵاحەدین و دیالە دەست بەسەر لە (70%)ی كۆگاكانی داعش لەو ناوچەیە داگیركراوە."

ئەو بەرپرسە ئەمنییەی عێراق راشیگەیاند، "داعش پیلانی ئەوەشی هەبووە ویلایتەكانی نێوان دیالە و خوراسان یەكبخات."

بەگوێرەی قسەكانی ئەو بەرپرسەی عێراق داعش لەو ئۆپراسیۆنەی هێزەكانی عێراق زەبرێكی كوشەندەی بەركەوتووە، لەو كۆگایانە پێداویستییەكانی تیمی تەكنیكی سەر بەو خێراوە تیرۆرستییە ئاشكرابوو، كە زیاتر لە (360) بۆمبی تێدابوو، هەروەها لە كۆگایەكی تر زیاتر لە (400) بۆمی چێندراو و چەكی قوورس و ئامێری تەكتنیكی تێدابووە.

لامی دەڵێت، "ئەو بۆمبانە بۆ تەقینەوە لە بەغدا و ژمارەیەك پارێزگای عێراق و جێبەجێكردنی چەند چالاكییەكانی تیرۆرستی لە پارێزگاكانی تر ئامادەكرابوو."

سەبارەت بە شوێنی ئەو بۆمبانەش كەوتبووە پارێزگای سەڵاحەدین، كە زۆربەیان لە ناوچەی مەتبیجە و دوورگەی عەیس بووە، لە پارێزگای دیالەش لە ناوچەی سەندیج و سەرباگەی عائیشە بووە، كە ناوچەیەكی ستراتیژی و گەورەیە، شوێنێكی سەرەكی داعشە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین