ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق گفتوگۆ لەسەر كێشەكانی هەرێم و بەغدا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

محەمەد شەیاع سوودانی سەردانی ئەڵمانیای كرد و لەگەڵ راوێژكاری ئەڵمانیا كۆبوونەوە، وەزیری دەرەوەی عێراقیش دەڵێت، "راوێژكاری ئەڵمانیا باسی پەیوەندیی نێوان هەولێر و بە‌غدا کرد و پرسیاری چۆنییەتی پەیوەندییەکانی دەکرد."

ئەمڕۆ هەینی (13/ كانوونی دووەم/ 2023) ماڵپەڕی (شەفەق نيوز) بڵاویكردەوە ئۆلاڤ شۆڵتس، راوێژكاری ئەڵمانی لە كۆنگریەكی رۆژنامەوانی لەگەڵ محەمەد شەیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "ئەگەری قووڵكردنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەكانمان لەگەڵ عێراق هەیە، خۆشحاڵیشم بەو رێككەوتنەی نێوان حكومەتی عێراق و كۆمپانیای سیمنس بۆ دیاریكردنی كارەبای عێراق، ئەو هاوبەشییە درێژمەودایە، تەنیا بڕی كارەبا دابین ناكات، بەڵكو كار لەسەر كەمكردنەوەی كاربۆن و ئامێرەكانی گەرمكردنەوەش دەكات، بەو هیوایەی ئەو رێككەوتنە بچێتە بواری جێبەجێكردن بەردەوام بێت لە پاڕێزگاری كەش و هەوا."

راوێژكاری ئەڵمانی لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، لەگەڵ عێراق لەسەر بەرنامەی كاركردن رێككەوتن.

هەر سەبارەت بەو كۆبوونەوە فوئاد حوسێن بە كەناڵی رووداوی رایگەیاند، "سەرۆکی ئەڵمانیا و سەرۆك وەزیران کۆمەڵێک تەوەر باسکران، جگە لە باسی ئابووری، دۆخی سیاسیی ناوچەکە، هەروەها سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا باسی پەیوەندیی نێوان هەولێر و بە‌غدای کرد و پرسیاری چۆنییەتی پەیوەندییەکانی دەکرد، پڕسیاری پڕۆژەیاسای نەوتیشی کرد."

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداش وەزیری دەرەوەی عێراق باسی لەوە كرد، "یەکەم پرسیاری کرد کە پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێر چۆنن؛ دووەم پرسیاری کرد بابەتی نەوت، سێیەمیش گوتی ئاگادارم کێشە لەنێوان کوردەکان خۆیان هەیە؛ لەنێو هێزە سیاسییەکانی نێو هەرێمی کوردستان، ئەگەر کوردستان سەقامگیر نەبێ کێشەیە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین