ئێران جێگرى وەزيرى پێشووى بەرگرى لەسێدارەدا ئێران
دادگاى ئێرانى رايگەياند، عەلى رەزا ئەكبەرى، جێگرى يپێشووى وەزيرى بەرگرى بەتۆمەتى سيخوڕى بۆ بەريتانيا لە سێدارەدرا.

ئەمڕۆ شەممە (14/ كانوونى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (عەرەبيە) بڵاويكردەوە، دادگاى باڵاى عەلى رەزا ئەكبەرى بە تاوانى سيخوڕيكردن بۆ بەريتانيا لە سێدارە داوە.

ئەكبەرى جگە لە تاوانى سيخوڕيكردن بۆ دەسەڵاتدارانى ئێرانى تۆمەتى بڵاوكردنەوەى خراپە لە زەويى و زيانگەياندن بە ئاساييشى ناوخۆيى و دەرەكى و گواستنەوەى زانيارى بۆ بەريتانيايان دابووە پاڵ.

بڕيارى لە سێدارەدانى ئەكبەڕى كاردانەوەى وڵاتانى لێكەوتەوە، ڤيدانت باتيل، جێگرى گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، “ئەو تۆمەتانەى ئاڕاستەى ئەكبەرى كراون و حكومى لەسێدارەدانى پێ دەرچووە، پاڵنەرى سياسين و لەسێدارەدانەكەى جێگەى قبووڵكردن نييە.”

لە بەشێكى ترى قسەكانى ڤێدانت داواى دەستبەجێ ئازادكردنى كرد و ئەو تۆمەتانەشى  درابووە پاڵ ئەكبەرى رەتكردەوە.

لە لايەكى ترەوە جيمس كليڤرلى، وەزيرى دەرەوەى بەريتانيا رايگەياند، “سەركۆنەى حكومى لە سێدارەدانى ئەكبەرى هاونيشتيمانى بەريتانيا دەكەين، ئەو حكومە پاڵنەرى سياسى لەپشتە.” 

عەلیڕەزا ئەکبەری، جێگری وەزیری پێشووی بەرگریی ئێران لە ساڵانى (1997 بۆ 2002) هەڵگرى رەگەزنامەى بەريتانى بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین