د. عەلى قەرەداغى: پێدانى دەرمانى ساختە بە نەخۆش حەرامە تەندرووستی

نوچەنێت:

د. عەلى قەرەداغى، ئەمینداری گشتیی یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان چەند فتوایەک دەردەکات و تێیدا پەیوەندیى پزیشک و دەرمانخانەکان بە حەرام دادەنێت و دەشڵێت، پێدانی دەرمانی ساختە بە نەخۆش حەرامە.

ئەمڕۆ شەممە (14/کانوونى دووەم/2023) د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان رایگەیاند، رێککەوتنی نێوان پزیشکان و کۆمپانیاکانی دەرمان و دەرمانخانەکان بۆ ساغکردنەوەی دەرمان حەرامە.

د. عەلى قەرەداغى سەبارەت بە پەیوەندیى نێوان کۆمپانیاکانى دەرمان و پزیشکان، چەند فتوایەکى دەرکرد و دەڵێت، وەرگرتنی دیاری لەلایەن پزیشکانەوە لە کۆمپانیاکانی دەرمان بەرتیلە و حەرامە.

سەبارەت بە فرۆشتنى دەرمانى ساختە و بەسەرچوو بە نەخۆش لەلایەن پزیشکانەوە دەڵێت، پێدانی دەرمانی ساختە بە نەخۆش حەرامە و لە شەرعدا ئەگەر ببێتە هۆی مردنی نەخۆش خوێنبایی دەکەوێتە ئەستۆ، توندترین و گەورەترین پلەی حەرامی بریتییە لە رێککەوتن لەسەر رەواجدان لەسەر دەرمانی خراپ و ساختە و لەکارکەوتوو.

ئەمینداری گشتی یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان گوتیشى، رێککەوتنی نێوان پزیشکان و کۆمپانیاکانی دەرمان و دەرمانخانەکان بۆ ساغکردنەوەی دەرمان حەرامە، وە قاچاغیکردن بە دەرمانەوە لە گوناهە گەورەکانە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین