کتێبێک لەبارەى مرۆڤناسى بە زمانى کوردى بڵاودەبێتەوە
لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت
ئەمڕۆ شەممە (14/کانوونی دووەم/2023) دانا شوانی کۆمەڵناس، لە لێدوانێکدا بۆ نوچەنێت لەسەر کتێبی (دەروازەکانی مرۆڤناسی) گوتی، "له‌م كتێبه‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه به‌وردی دراوه‌ته‌وه مرۆڤناسیی چییه و بۆچی پێویسته له مرۆڤ بكۆڵینه‌وه وه‌ك بونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتووریی؟ ئایا تێگه‌یشتن له به‌ها و پێوه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتوورییه‌كانی مرۆڤ كارێكی ئه‌وه‌نده ساده‌یه كه هه‌موو كه‌س ئه‌و لێهاتووییه‌ى هه‌بێت؟ هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤناسی وه‌ك زانستێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی له كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟ ڕاستییه‌كه‌ى ده‌كرێ بڵێین مرۆڤناسیی له‌و زانستانه‌یه كه‌له باره نائه‌كادیمییه‌كه‌یه‌وه پاشخانێكی دوورودرێژ و قووڵی هه‌یه، چونكه هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یشتن له مرۆڤ له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه جێی سه‌ره‌نجی پسپۆڕان و خه‌ڵكی خوێنده‌وار و ڕووناكبیران بووه."
ئەو کۆمەڵناسە لەبارەى ناوەڕۆکى کتێبەکە ڕایگەیاند، "ئه‌م كتێبه له پێنج به‌شی سه‌ره‌كی پێکدێت، له به‌شی یه‌كه‌مدا به وردی باسی ماناكانی مرۆڤناسی كراوه، هه‌روه‌ها خستنه‌ڕوو و شیكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆچوونانه‌ش زه‌قكراوه‌ته‌وه كه سه‌باره‌ت به مرۆڤ و گرنگی كولتوور له كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان هه‌یه. نووسه‌ران ویستی خۆیان ده‌یانه‌وێ له ڕێگه‌ى گه‌ڕانه‌وه بۆ پاشخانی مرۆڤناسی خوێنه‌ران به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی درووست به‌رن و كاریگه‌ری ئه‌و لقه زانستییه له سه‌رهه‌ڵدانی لقه زانستییه‌كانی تر شی بكه‌نه‌وه، چونكه له به‌شی دووه‌مدا چۆنایه‌تی دروستبوونی مرۆڤناسی باسكراوه."
دانا شوانى زیاتر روونیدەکاتەوە و دەشڵێت، "دوا به‌شی ئه‌م كتێبه ته‌رخانه بۆ قسه‌كردن سه‌باره‌ت دۆخی مرۆڤناسی له جیهانێكی گۆڕدراودا، ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئه‌م واقیعه زیاتر ڕوونتر ده‌بێته‌وه كه مرۆڤناسه‌كان ڕۆڵێكی باڵا ده‌گێڕن له به‌رزبوونه‌وه‌ى تێگه‌یشتنه‌كانمان له‌باره‌ى ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ى كه تووشی وه‌رچه‌رخانی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌بنه‌وه، ناسینی ژینگه‌ى ژیانی مرۆیی تاكه‌كانى ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه، له‌به‌رئه‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ندی نیوه‌ی دووه‌م و كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م بریتییه له دواكه‌وتووی كۆلۆنیاڵیزم و ئاكامه‌كانى فراوانبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابووریی سه‌رده‌می كۆلۆنیاڵیزم."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment