چۆن (سناپچات)کەت لە هاککردن دەپارێزى بابەتی گشتی

نوچەنێت:

شارەزایەکى بوارى ئایتى، نهێنى چۆنیەتى هاککردنى تۆڕى کۆمەڵایەتیى سناپچاتى بەکارهێنەران دەخاتەڕوو  دەشڵێت، هەندێجار ئەم کارە لەڕێگەى ئەکاونتى فەیکەوە دەکرێت.

سەربەست نەجمەدین شارەزایەکى بوارى ئایتى، لە نووسینێکدا بە ناوى (لە سناپچات بەمجۆرە هاکدەکرێیت و پارەت لێدەسەندرێت) ئاماژە بەوەدەکات، "تاکە رێنمایی ئەوەیە، کەسێکت نەناسی لە هیچ سۆشیال میدیایەک قبوڵی مەکە، چونکە دوورنییە بکەویتە داوێکەوە کە پێشتر سەدان و هەزارانی کەسی تیا لەناوچووە."

دەقى وتارى "لە سناپچات بەمجۆرە هاکدەکرێیت و پارەت لێدەسەندرێت":

ــ ئێستا سناپچات یەکێکە لەو بەرنامانەی زۆر بەر بڵاوەو هاوشێوەی مەسنجەر و واتسئاپ و بەرنامەکانی تر ئەگەر رێژەیەکی زۆری زانیاریی تایبەتی کەسەکانی تیانەبێت ئەوا کەمتر نییە.

ــ هەرچەندە لەم بەرنامەیە نامە و ڤیدیۆو وێنەکان بۆ 24 سەعات دەمێنیتەوە بەڵام چەندین بەرنامە و رێگەی ئاسان هەیە کە لەلایەن کەسی بەرامبەرەوە هەموو ئەوانە بەشێوەیەکی هەمیشەیی خەزن بکرێن و بۆ هەرکات و ساتێک بتەوێت بیبینیتەوە.

ــ یەکێک لەو رێگەیانەی ئەکاونتی کەسەکانی لە سناپچات پێ هاک دەکرێت بوونی ئەم ئەکاونتە فەیک و رۆبۆتانەیە.

ــ گەر دیقەت بن وێنەی ئەڤاتەرەکانیان وەک یەکن یان زۆر نزیکن لە یەکترەوە، دەزانیی کاری ئەم ئەکاونتانە چییە ئەگەر هاوڕێیەتییان قبوڵ بکەیت؟

ــ دوای وەرگرتنی ئادەکەیان، راستەوخۆ ڤیدیۆی نەشیاوت بۆ ئەنێرێت و لەوێشەوە کێشت ئەکەن بۆ بینینی چەندان ڤیدیۆی تر، یان هەندێ جار بانگهێشتی لایڤت دەکەن، کاتێک خۆت دەبینیتەوە لە شوێنکدای کە نقوم بوویت، چونکە هەموو زانیاریی ناو ئەکاونتەکەت چووە بۆ ئەوان، ئەگەر زانیارییەکان بە کەڵکی بڵاوکردنەوە هات هەڕەشەی بڵاوکردنەوە دەکەن و دواتر داوای پارەیەکی زۆر دەکەن، ئەگەر بە کەڵکیشیان نەهات ئەکاونتەکەت دەکرێتە ئامانج و هەوڵی هاککردنی هەموو هاوڕێکانت دەدەن، واتە وەک زنجیرە وایە، یەک یەک دەڕوات و هاوڕێکانت دەبنە نێچیر و بەئەگەری زۆرەوە زۆرینەیان وەک تۆ دەکەونە داوەکەوە.

ــ رەنگە زۆرکەس بڵێ ''جا بۆ هاک نەکرێم ئەکاونتەکانم ئاسایین و هیچی تیانییە" ، راستە لەو لایەنەوە هیچی تیانییە بەڵام بۆ هاککەرەکان زۆرە و لەو ئەکاونتەتەوە خەڵکی تر دەکرێتە ئامانج و دوورنییە بەناوی تۆوە پارەیەکی زۆر پەیدانەکەن و نەبنە خاوەنی ئەو شتەی خۆیان مەبەستیان بووە.

ــ بۆیە تاکە رێنمایی ئەوەیە، کەسێکت نەناسی لە هیچ سۆشیال میدیایەک قبوڵی مەکە، چونکە دوورنییە بکەویتە داوێکەوە کە پێشتر سەدان و هەزارانی کەسی تیا لەناوچووە، لە ئێستادا زۆرینە گیرۆدەی بابەت و ڤیدیۆ نەشیاوەکانن، لە رێگەیەوە هەزارانی کەسی پێ هاککراوە، کاتێک بەخۆی زانیوە هەموو شتێکی لەدەستچووە! 

ــ ئەمە جۆرە هاکێکی زۆر سادەیە، بەڵام زۆر بەربڵاوەو زۆریش تووشبوون و بەردەوامیشە! 

سەربەست نەجمەدین

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین