بەریتانیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران رادەگرێت ئێران

نوچەنێت

دوابەدوای کاردانەوە جیهانیەکان بەرامبەر بە لەسێدارەدانی عەلیرەزا ئەکبەری، لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، حکومەتی بەریتانیا ئەم کارەی بە "بەربەری" وەسف کرد و بەشێوەیەکی کاتی باڵوێزی خۆی لە ئێرانەوە بانگهێشت کردەوە. 

لە وەڵامی لەسێدارەدانی عەلیرەزا ئەکبەری بە تۆمەتی سیخوڕی، ریشی سۆناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە تویتێکدا نووسیویەتی: "ئەمە کارێکی دڕندانە و ترسنۆکانە بوو، لەلایەن رژێمێکی بەربەرییەوە، کە رێز لە مافی مرۆڤی گەلەکەی ناگرێت". بیرکردنەوەکانم لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەی عەلیرەزا دایە”.

جەیمس کلیڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، کە لەندەن بەشێوەیەکی کاتی باڵیۆزی خۆی بۆ "راوێژی زیاتر" بانگهێشت کردەوە لە کاردانەوە بە لەسێدارەدانی عەلیرەزا ئەکبەری لە ئێران.

وەزیری دەروەی بەریتانیا هەروەها رایگەیاند، که به جیاتی باڵوێزی ئێران بانگهێشتی راوێژکاری کاروباری ئێران دەکات.

جەیمس کلیڤەرلی، لەسێدارەدانی عەلیرەزا ئەکبەری بە پاڵنەرێکی سیاسی زانی و گوتی، کە رێژیمی ئێران "جارێکی دیکە بێ بایەخی بێ بەزەییانەی خۆی بۆ ژیانی مرۆڤ نیشاندا" بە لەسێدارەدانی.

ریچارد داڵتۆن، باڵوێزی پێشووی بەریتانیا لە ئێران، هەروەها گوتی: پێدەچێت کۆماری ئیسلامی لە ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە زیادبوونی گوشارەکان بۆ زیادکردنی سوپای پاسداران بۆ لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی بەریتانیا، لە سێدارەدانی عەلیرەزا ئەکبەری خێراتر کردبێت.

تاریق ئەحمەد، جێگری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ کاروباری باشووری ئاسیا، هەروەها دەڵێت، حکومەتێک عەلیرەزا ئەکبەری کوشت، کە سزای لەسێدارەدان بەکاردەهێنێت بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەکان.

چەند کاتژمێرێک دوای لەسێدارەدانی ئەکبەری، کلیڤەرلی رایگەیاند، کە ئەم وڵاتە محەممەد جەعفەر مۆنتەزەری، داواکاری گشتی کۆماری ئیسلامیی خستۆتە لیستی رەشەوە.

هەروەها ئەمریکا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و هۆڵەندا ئەو کارەیان بەتوندی ئیدانە کرد و خوازیاری راگرتنی ئێعدامەکان لە ئێران بوون.

سەرچاوە:  ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین