په‌یڕه‌وكردنى سیسته‌مى سوێفت كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌هاى دینارى عێراق ده‌بێت
نوچه‌نێت
له كاتێكدا نرخى فه‌رمى هه‌ر دۆلارێك له عێراق له به‌رانبه‌ر هه‌زار و 470 دینار ده‌بێت، كەچى دینار له ناوه‌ڕاستى تشرینى دووه‌مه‌وه تا سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه تا هه‌زار و 600 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك پاشەكشه‌ى كرد و دواجار له هه‌زار و570 دینار جێگیربوو، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ى ئاژانسى فه‌رمى عێراق، واته دراوى عێراق 10%ى به‌هاكه‌ى له ده‌ست داوه.
ئه‌م پاشەكشه‌یه زه‌به‌لاح نییه، به‌ڵام مایه‌ى نیگه‌رانى عێراقییه‌كانه له به‌رزبوونه‌وه‌ى شتومه‌كى هاورده‌كراو له نموونه‌ى گازى سروشتى و گه‌نم. موزهیر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى دارایى له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى فڕانس پرێس ده‌ڵێ، "هۆكارى گه‌وهه‌رى و بنه‌ڕه‌تى بۆ ئه‌و پاشكشه‌یه ئه‌و كۆتوبه‌نده‌یه كه له ده‌ره‌وه دانراون".
دراوى عێراق 10%ى به‌هاكه‌ى له ده‌ست داوه
هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح، كه ئه‌و هاوپه‌یمانییه نوێنه‌رى سیاسى حه‌شدى شه‌عبییه و میلیشیاكانى ئێران له‌خۆده‌گرێت و خراونه‌ته ریزى هێزه‌كانى ده‌وڵه‌ته‌وه، له لێدوانێكى پێشترى ئه‌مركییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه فشار ده‌خاته سه‌ر عێراق تا رێگرى له كرانه‌وه‌ى عێراق بكات له به‌رانبه‌ر ئه‌وروپا و وڵاتانى تر‌ى جیهان.
له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌حمه‌د ته‌به‌قشه‌لى شاره‌زایى ئابوورى پێیوایه، “به پێچه‌وانه‌ى پڕوپاگه‌نده و زانیارییه هه‌ڵه‌كان، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر بوونى فشارى ئه‌مریكا له‌سه‌ر عێراق نییه، كه عێراقیش هاوبه‌شێكى ئابوورى و بازرگانى گرنگى ئێرانى دراوسێیه‌تى”.
سه‌رسوڕمان
ته‌به‌قشه‌لى ده‌ڵێ "له راستیدا ناجێگربوونى دینار به هۆى په‌یڕه‌وكردنى هه‌ندێك پێوه‌رى سیسته‌مى حه‌واڵه‌كردنى نێوده‌وڵه‌تییه كه به "سوێفت" ناسراوه، بۆیه له‌سه‌ر بانكه عێراقییه‌كان پێویست بوو له ناوه‌ڕاستى مانگى تشرینى دووه‌م ئه‌مه په‌یڕه‌و بكه‌ن، بۆ گه‌یشتن به‌و یه‌ده‌گه دۆلاره‌ى كه عێراق له ئه‌مریكا هه‌یه‌تى. بۆ ئه‌وه‌ى عێراق بگاته ئه‌و یه‌ده‌گه كه بڕه‌كه‌ى نزیكه‌ى 100 ملیار دۆلار ده‌بێت، ده‌بێت ره‌چاوى سیسته‌مه‌كان بكات كه ده‌بێت پابه‌ندبێت به یاساكانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى جیهانى بۆ سپیكردنه‌وه‌ى پاره، هه‌روه‌ها یاساكانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پاره‌داركردنى تیرۆر، هه‌روه‌ها ئه‌و یاسایانه‌ى په‌یوه‌ندیان به سزاكانه‌وه هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر ئێران و رووسیاوه جێبه‌جێ ده‌كرێن".
هه‌روه‌ها ئه‌م شاره‌زایه ئابوورییه پێیوایه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندى به‌وه هه‌یه عێراق چووه‌ته ناو سیسته‌مى جیهانى حه‌واڵه‌كردنى دارایى كه ئه‌م سیسته‌مه‌یش پێویستى به ئاستێكى به‌رزى شه‌فافییه‌ت هه‌یه، كه‌چى ئه‌مه بۆ ژماره‌یه‌ك له بانكه عێراقییه‌كان مایه‌ى سه‌رسوڕمانه، چونكه ئه‌وان له‌و سیسته‌مه رانه‌هاتوون. موزهیر محه‌مه‌د ساڵح روونى ده‌كاته‌وه ده‌بێت ئێستا ئه‌و بانكه عێراقییانه ناوى خۆیان له پلاتفۆرمى ئه‌لیكترۆنى بۆ حه‌واڵكردنى دۆلارر تۆمار بكه‌ن، وردبینى له ناوه‌كانیان ده‌كرێت و یه‌ده‌گى فیدڕاڵى ئه‌مریكى ئه‌م كاره ده‌كات ئه‌گه‌رهاتوو گومانى هه‌بوو ئه‌وا حه‌واڵه‌كردنه‌كه ده‌وه‌ستێنێ. ئه‌و راوێژكاره عێراقییه ئاشكراى ده‌كات له‌سه‌ره‌تاى په‌یڕه‌وكردنى رێكارییه‌كان بانكى یه‌ده‌گى فیدڕاڵى ئه‌مریكى "80% داواكاری بانكه ناوه‌ندییه‌كانى عێراقى بۆ حه‌واڵه‌كردنى دارایى ره‌تكردووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامى گومانكردن له ئاراستى ئه‌و پارانه‌ى حه‌واڵه ده‌كرێن.
بانكه عێراقییه‌كان له‌و سیسته‌مه رانه‌هاتوون
حاڵه‌تێكى كاتییه
له ئه‌نجامى ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ى خسته‌ڕووى دۆلار له بازاڕه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى خواست هاوشان نه‌بوو، بۆیه به‌هاى دینار له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ى حه‌واڵه‌كردنى دۆلار دابه‌زى. بانكى ناوه‌ندى عێراق رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو له راگه‌ێیندراوێكدا سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ى دینار بۆ ئه‌و باره‌ى كه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر هه‌یبوو ده‌ڵێ، "حاڵه‌تێكى كاتییه".
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق كۆمه‌ڵێك رێكارییان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئاسانكردنى پاره‌داركردنى كه‌رتى تایبه‌ت به دۆلار، له میانه‌ى بانكه عێراقییه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندان ناوه‌ندى تر كراوه بۆ فرۆشتنى دراوى بیانى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه گه‌شت ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا هه‌موو لایه‌نه حكومییه‌كان پابه‌ند بكات، هه‌موو شتومه‌ك و خزمه‌تگوزارییه‌كان له ناوخۆى عێراق به دینار بده‌ن، نرخى بانكى ناوه‌ندیش بۆ هه‌ر دۆلارێك هه‌زار و 470 دیناره.
موزهیر محه‌مه‌د ساڵح ده‌ڵێ، "ئه‌م رێكارییانه گرنگن، چونكه ده‌ریده‌خه‌ن ده‌وڵه‌ت بۆ پاراستنى بازاڕ و هاووڵاتى بوونى هه‌یه، هه‌روه‌ها هاوكار ده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كێشه‌كه". سه‌ره‌ڕاى ئه‌و دابه‌زینه‌ى به‌هاى دینار، كه‌چى هێشتا رێژه‌ى هه‌وڵاسان لاوازه و ده‌گاته 5.3%، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌تى پلاندانان، به‌ڵام مه‌ترسى راسته‌قیینه هێشتا له به‌رانبه‌ر توانستى كڕینى هاووڵاتیان بوونى هه‌یه.
سه‌عد تائى كه خانه‌نشینه و له به‌ڕێوه‌بردنى دوكانێكى بچوك له كه‌ڕاده‌ى به‌غدا هاوكارى كوڕه‌كه‌ى ده‌كات، هه‌ست كاریگه‌رى ناجێگربوونى دۆلار له‌سه‌ر توانستى كڕین ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌و له‌ره‌له‌ره كێشه‌یه‌كى راسته‌قینه‌یه بۆ ئه‌و بازارگانه‌ى كه به تاك شت ده‌فرۆشێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ى كه به‌كاربه‌ره". روونیشى ده‌كاته‌وه كه "عێراقییه‌كان مووچه‌یان سنوورداره و مووچه‌كانیان به دینارى عێراقى وه‌رده‌گرن، من وه‌ك خانه‌نشینێك 494 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرم، ئه‌و كاته‌ى دۆلار به هه‌زار و 470 دینار بوو مووچه‌كه‌م 336 دۆلار بوو، ئه‌مڕۆیش كه به هه‌زار و 570 دیناره ئه‌وا 314 دۆلاره".
سوێفت چییه (SWIFT) ؟
كورتكراوه‌ى ئه‌و ناوه‌یه "The Society for Worldwide Interbank Financial Telecommunications" كه به كوردییه‌كه‌ى ده‌كاته كۆمه‌ڵه‌ى په‌یوه‌ندییه داراییه جیهانییه‌كان له‌نێوان بانكه‌كان. بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى بۆ شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌ك كۆمه‌ڵه‌یش له ساڵى 1973 دامه‌زراوه و 209 وڵات تێیدا به‌شدارن و زیاتر له نۆ هه‌زار دامه‌زراوه‌ى ئابوورى و دارایى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌و سیسته‌مه ئه‌وه‌یه مامه‌ڵه داراییه‌كان و حه‌واڵه‌كردن ئاسان بكات، ئه‌و سیسته‌مه سێ تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه، كاره‌كانى خێراییه، خه‌رجى حه‌واڵه‌كردنى كه‌مه، 24 كاتژمێرش خزمه‌تگوزارییه‌كانى به‌رده‌سته، بۆیه رۆژانه به ترلیۆنان دۆلار له‌رێگه‌ى ئه‌م سیسته‌مه‌وه حه‌واڵه ده‌كرێت. ئه‌م سیسته‌مه بڕى پاره‌كه حه‌واڵه ناكات، به‌ڵكو وردبینى له زانیارییه‌كان ده‌كات، حه‌واڵه‌كردنه‌كه ده‌پارێزێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment