پڕۆژه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنانى ئه‌ڵمانیا له عێراق ئاشكرا ده‌كرێت
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15/ تشرینى دووه‌م/ 2023 توركى عه‌ته‌بى سه‌ركرده له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كردووه، ئه‌ڵمانیا به محه‌مه‌د شیاع سوودانى راگه‌یاندووه، ئاره‌زوو ده‌كات وه‌به‌رهێنان له كێڵگه‌ى مه‌نسوورییه بكات كه ده‌كه‌وێت رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى دیاله و به گه‌وره‌ترین كێڵگه داده‌نرێت له رووى یه‌ده‌گه‌وه.
عه‌ته‌بى باس له‌وه ده‌كات ئه‌و زانیارییانه له لایه‌ن ئه‌و تیمه‌وه ئاشكرا كراون كه یاوه‌رى محه‌مه‌د شیاع سوودانى بوون له سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌ڵمانیا، به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ و فه‌رمى له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیا و سوودانییه‌وه رانه‌گه‌ێندراون.
ئه‌و سه‌ركرده سیاسییه پێشنیاره‌كه‌ى ئه‌ڵمانیا به به‌ش ده‌زانێت و پێیوایه كۆتایى به كۆمه‌ڵێك كێشه ده‌هێنێت و ئه‌و كێڵگه‌یه به‌ره‌و پێش ده‌بات كه 60 ساڵ ده‌بێت وه‌ك پێویست سوودى لێ نه‌بینراوه. ساڵانه عێراق له‌لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووى ره‌خنه ده‌بێته‌وه، به هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و گازه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌وت ده‌رده‌چێت به به‌هاى ملیاران دۆلار به فیڕۆ ده‌ڕوات و كه‌چى خۆى له ئێرانه‌وه گاز هاورده ده‌كات، سوودانى ئه‌مه‌یشى له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیاییه‌كان باس كردووه، به‌ڵام كێڵگه‌ى مه‌نسوورییه كێڵگه‌یه‌كى سه‌ربه‌ستى گازه و له‌گه‌ڵ نه‌وت نییه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment