برێت مەکگۆرک لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

برێت مەکگۆرک، هاوئاهەنگیکاری کۆشکی سپی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ئەمڕۆ دەگاتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (16/کانوونى دووەم/2023) ماڵپەڕى رووداو بڵاویکردەوە، برێت مەکگۆرک، هاوئاهەنگیکاری کۆشکی سپی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات، لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆبێتەوە.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتڕاستى دەکاتەوە، کە  برێت مەکگۆرک سەردانى هەولێر دەکات.

سەردانى ئەو بەرپرسە باڵایەى ئەمەریکا بۆ هەولێر لەکاتێکدایە، دوێنێ (15)ـى دوێنێ هەر یەک لە مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان و تیمی وەزارى یەکێتى لە حکومەتى هەرێم دوو ڕاگەیێندراویان بڵاوکردەوە لەسەر کێشەکانى نێو کابینەى حکومەت و دۆخى هەرێمى کوردستان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین