بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌سه‌ر پاره‌ى دڕا‌و روونكردنه‌وه ده‌دات
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16/كانوونى دووه‌م/2023 بانكى ناوه‌ندى عێراق له راگه‌یێندراوێكدا باس له پاره‌ى دڕاوى عێراقى ده‌كات و ئه‌و نیشانانه ده‌خاته‌ڕوو كه وا ده‌كه‌ن پاره‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ى پێنه‌كرێت و له‌كارى بكه‌وێت. بانكى ناوه‌ندى دووپاتى ده‌كاته‌وه خۆى به‌رپرسه له پاره‌كان و پێوانه و جۆره‌كانیان و گۆڕین، له‌ناوبردنیان ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕیبان هه‌بێت، بۆیه بۆ هیچ كه‌سێك نییه جۆره دراوێك به‌سه‌ر خه‌ڵك بسه‌پێنێ و جۆرێكى تریش ره‌تبكاته‌وه.
پێوه‌ره‌كانى بانكى ناوه‌ندى بۆ ئه‌و پاره دڕاوه‌ى كه مامه‌ڵه پێده‌كرێت ئه‌مانه‌ن:
ئه‌گه‌ر زیاتر له سێ سم دڕابێت و به تێپ چاككرابێته‌وه، له یه‌ك روو یان دوو ڕوو به‌ڵام شێوه‌كه‌ى نه‌گۆڕا بێت ئه‌وا پاره‌كه ده‌چێت.
هه‌ر پاره‌یه‌ك یه‌كێك له گۆشه‌كانى نزیكه‌ى دوو سم دڕابێت به‌ڵام كاریگه‌رى له‌سه‌ر شێوه‌ى پاره‌كه نه‌بێت ئه‌وا پاره‌كه مامه‌ڵه‌ى پێده‌كرێت.
جگه له‌مه‌یش ئه‌گه‌ر پاره‌یه‌ك زۆر كۆن بووبێت به‌ڵام شێوه و قه‌باره و ره‌نگه‌كه‌ى نه‌گۆڕابێت ئه‌وا ئه‌ویش مامه‌ڵه‌ى پێده‌كرێت.
ئه‌و پارانه‌ى كه مامه‌ڵه‌یان پێناكرێت:
ئه‌گه‌ر پاره‌یه‌ك زۆ گۆڕابێت و زیانى به‌ركه‌وتبێ، له ئه‌نجامى به‌ركه‌وتنى به ئاو و شله‌ى تر ئه‌وا مامه‌ڵه‌ى پێناكرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌شدڕابێت. ئه‌گه‌ر پاره‌كه دوو ژماره‌یى بێت، یانیش 50% رووبه‌ر و قه‌باره‌كه‌ى له‌ده‌ست دا بێت، جگه له مانه به درێژایى و به پانى تێپى لێدرابێت، یان به‌ر ماده‌یه‌كى وه‌ك مه‌ره‌كه‌ب و بۆیاغ كه‌وتبێ، یانیش كون ببێت.
دینارى ئێستاى عێراق له دواى 2003 و نه‌مانى رژێمى به‌عس چاپكراوه و پێشتر به "دینارى بریمر" ناونراوه، كه ئه‌و پیاوه ده‌سه‌ڵاتدارى مه‌ده‌نى ئه‌مریكا بوو له عێراق، له سه‌ره‌تاى داگیركارییه‌كه‌ى ئه‌مریكا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment