سوودانى له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكایه‌ له‌ عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جوڕناڵى ئه‌مریكى دیمانه‌ى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردووه‌ و كه‌ گوتویه‌تى، "ئه‌و له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكایه‌ له‌ عێراق".

رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جوڕناڵى ئه‌مریكى دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 15/كانوونى دووه‌م/ 2023 دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ سوودانى كردووه‌ و تێیدا باسى له‌وه‌ كردووه‌، هێشتا عێراق پێویستى به‌ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكایه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش. سوودانى ره‌تیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هیچ كاتێكى دیاريكراو بۆ كشانه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌ هەبێ.

ئێستا زیاتر له‌ دوو هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریكى له‌ عێراق و به‌ فه‌رمى جه‌نگاوه‌رى ناكه‌ن، به‌ڵكو له‌كۆتایى ساڵى رابردوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق رایگه‌یاند، كه‌ كۆتایى به‌ بوونى هێزه‌ جه‌نگاوه‌ره‌كانى هاوپه‌یمانان هاتووه‌.

سوودانى له‌ دیمانه‌كه‌ ده‌ڵێ، "ئێمه‌ پێمانوایه‌ هێشتا پێویستمان به‌ هێزه‌ بیانییه‌كان هه‌یه‌، چونكه‌ نه‌مانى داعش پێویستى به‌ كاتى زیاتر هه‌یه‌" سوودانى روونیشى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ عێراقییه‌كان پێویستیان به‌ راوێژكارى سه‌ربازى و راهێنه‌رانى بیانى هه‌یه‌، نه‌وه‌ك جه‌نگاوه‌ر.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین