کۆریای باشور ئێران بە گەورەترین مەترسی دەزانێ ئێران

نوچەنێت

سەرۆکی کۆریای باشوور لە سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات بەڕاشکاوی گوتی "دوژمنی ئیمارات و گەورەترین مەترسی ئێرانە، دوژمنی ئێمەش کۆریای باکورە". ئێمە لە دۆخێکی زۆر هاوشێوەی ئیماراتداین".

بەگوێرەی بەشی عەرەبی ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپی کۆریای باشوور ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی جانیوەری، یۆن سوک یول لە دیدارێکدا لەگەڵ سەربازەکانی ئەو وڵاتە کە لە ئیمارات جێگیرکراون دەڵێت: لە دیدارێکدا لەگەڵ کارمەندە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە کە لە ئیمارات جێگیرکراون، "ئاسایشی ئیمارات کە نەتەوەی خوشکمانە، ئاسایشی ئێمەیە". 

سوک یول کە لەگەڵ هاوسەرەکەی لەگەڵ ئەم هێزانە کۆبووەوە، رایگەیاند کە وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی وڵات، "شانازی بەو هێزانە دەکات، و ئەگەر بە جیهان بڵێین کە هێزی بەرگریمان بەهێزە، خواستی دوژمنەکەمان بۆ گرتنەبەری کردەوەی ورووژێنەر کەم دەبێتەوە".

سەرۆکی کۆریای باشوور لەسەر بانگهێشتی محەممەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆک وەزیرانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە سەردانێکی فەرمی بۆ ماوەی چوار رۆژە سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە.

پێدەچێت ئەمە یەکەمجار بێت کە کۆریای باشوور کۆماری ئیسلامی ئێران بە "دوژمن و گەورەترین هەڕەشە" بۆ سەر ئاسایشی ئیمارات ناودەبات.

پەیوەندییەکانی سیئۆل لەگەڵ تاران، جگە لە پرسە تەکنیکییەکان سەبارەت بە پێنج بۆ حەوت ملیار دۆلاری پارەی وەستاوی ئێران لە بانکەکانی کۆریای باشوور، بە زۆری بە شتێکی ئاسایی و دوور لە گرژی دادەنرا.

 سووکۆل یەکەم سەرکردەی وڵاتێکی رۆژهەڵاتی دوور نییە کە لەم دواییانەدا بە ئاشکرا هەڵوێستی گرتۆتەبەر کە لەگەڵ بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی ئێراندا ناکۆکە و رەنگە جۆرێک لە وەرچەرخان لە سیاسەتی بێلایەنی وڵاتەکەیدا بێت.

لەلایەکی دیکەوە، ناسر کەنانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە رایگەیاند، وەزارەتەکە "لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونن بۆ لێدوانە دەستێوەردانەکانی سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور، سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئێران و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، وەک دوو وڵاتی دراوسێ و دۆست، دەکات.

ئەو لێدوانە وەرگیراوەکانی ئەم بەرپرسە کۆرییە بە "نیشانەی نەزانینی تەواوەتی سەبارەت بە پەیوەندییە مێژوویی و دۆستانەکان"ی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی فارس و لەوانەش ئیمارات زانی.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین