د. لەتیف رەشید: لەمزوانە بەغدا (400) ملیار دینارەکە ڕەوانەى هەرێمى کوردستان دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

د، لەتیف ڕەشید، سه‌رۆك كۆماری عێراق دەڵێت، پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و بەغدا لە ئاستێکى زۆرباشدایە و ڕاشیگەیاند، بەمزووانە (400) ملیار دینارەکە ڕەوانەى هەرێمى کوردستان دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (17/کانوونى دووەم/2023) د، لەتیف ڕەشید، سه‌رۆك كۆماری عێراق لە کۆڕبەندى ئابووریى داڤۆس، خۆشحاڵى خۆى بەرامبەر بەهێزبوونى پەیوەندییەکانى هەوڵێر و بەغدا دەربڕى و گوتى، خۆشحاڵم ده‌بینم شاندی هه‌رێمی كوردستان سەردانى به‌غدا دەکەن، ئه‌و شتانه‌ی كه‌ پێویستە گفتوگۆى لەسەر دەکەن.

سەرۆک کۆمارى عێراق لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان 24 دووپاتى دەکاتەوە، لێكتێگه‌یشتنی زۆر باش له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا هه‌یه‌، ئه‌و بڕه‌ پێویسته‌ش كه‌ به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان دابینی كردووه‌، به‌مزووانه‌ پاره‌كه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.

هەروەک گوتیشى، به‌هیواین بودجه‌ی عێراق به‌ زووترین كات په‌سند بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كارانه‌ی پێویستن له‌سه‌رمان ئه‌نجامی بده‌ین، وه‌ك چاككردنی دۆخی ئاو، كاره‌با و وزه‌ له‌ عێراقدا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین