ئەگەر سوپای پاسداران بخرێتە لیستی گروپی تیرۆریستی ئەوروپا چی روودەدات؟ وەرگێڕان

نوچەنێت

 ئەگەر ئەنجومەنی ئەوروپا، سوپای پاسداران بخاتە لیستی گروپە تیرۆریستییەکانەوە، دەستبەجێ رووبەڕووی گۆڕانکاری لە پارادایمی ئەوروپا لە هەموو بوارەکاندا بەرەوڕووی کۆماری ئیسلامی دەبنەوە و ئەگەر ئەم پلانە لەگەڵ ناڕەزایەتییە بەردەوامەکان یەکبگرن، دەبێتە هۆی رووخانی کۆماری ئیسلامی ئێران. چونکە، رووخانی رێژیمێک، پێویستی بە فشاری ناوەوە هەیە جگە لە فشاری دەرەکی.

لەسەر دەستپێشخەری عەلیرەزا ئاخوندی، نوێنەری پارتی ناوەندی پەرلەمانی سوید، سەد و حەڤدە ئەندامی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا، خوازیاری ئەوە بوون، کە سوپای پاسداران بخرێتە لیستی گروپە تیرۆریستییەکانەوە و بە فەرمی داواکارییەکەیان پێشکەش بە پەرلەمانی ئەوروپا کرد. داواکارییەکی لەو شێوەیە ئەگەر بەدی بهێنرێت، لێکەوتەی جیددی بۆ حکومەتی ئێران دەبێت.

هاوکات لەگەڵ کردەوەی نوێنەرانی ئەوروپا، هەزاران ئێرانی لە شاری ستراسبۆرگ و پەنجا شاری دیکەی ئەوروپا، لە بەردەم پەرلەمانی ئەوروپا کۆبوونەوە و داوایان لە یەکێتی ئەوروپا کرد کە بە فەرمی سوپای پاسداران، وەک گروپێکی تیرۆریستی بناسێنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی جانیوەری، نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ جۆزێپ بۆرێل، نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئەم بابەتەیان تاوتوێ کرد و بڕیارە رۆژی پێنجشەممە ١٩ی جانیوەری بڕیارێک لەسەر ئەم بابەتە دەربکەن.

دوابەدوای زیادبوونی ئەگەری جێگیربوونی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی گروپە تیرۆریستییەکانی یەکێتی ئەوروپا، نرخی دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕی ئازادی تاران زیاتر لە ٨٠٠ تۆمان بەرزبووەوە.

بە گوتەی مەجید گۆڵپوور، لێکۆڵەر لە زانکۆی ئازاد لە برۆکسل و راوێژکاری پەرلەمانی ئەوروپا، بڕیارنامەکەی پەرلەمانی ئەوروپا لە راستیدا ئامرازێکە بۆ فشارخستنە سەر ئەنجومەنی ئەوروپا، کە تاکە دامەزراوەی ئەوروپییە، کە توانای بڕیاردانی لەسەر سزاکان هەیە. بەڵام بڕیاری ئەوروپا سەبارەت بە سوپای پاسداران، پەیوەستە بە کۆبوونەوەی داهاتووی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، کە بڕیارە لە ٢٣ی جانیوەری لەسەر ئەم پرسە تاووتوێ و بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکەن.

ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتە ئەوروپیانەی، کە پێشتر رازی بوونی خۆی بە بڕیارێکی لەو شێوەیە راگەیاندووە. وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هەروەها رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی دژی بیرۆکەیەکی لەو شێوەیە نییە.

بە گوتەی گۆڵپوور، ئەگەر ئەنجومەنی ئەوروپا سوپای پاسداران بخاتە لیستی گروپە تیرۆریستییەکانەوە، دەستبەجێ رووبەڕووی گۆڕانکاری لە پارادایمی ئەوروپا لە هەموو بوارەکاندا بەرەوڕووی کۆماری ئیسلامی دەبێتەوە.
سوپای پاسداران لە لەگەڵ لیستی گروپە تیرۆریستییەکاندا، رووبەڕووی گۆڕانکاری خێرا دەبینەوە لە روانگەی ئەوروپا بەرامبەر تاران، لە بوارەکانی بازرگانی، دارایی، بانکی، گواستنەوەی تەکنەلۆجیا، و سەروەت و سامانی زۆرێک لە بەرپرسانی سەربازی و سیاسی حکومەتی ئێران، دەستی بەسەردا دەگیریێت.

دوابەدوای بڕیارێکی لەو شێوەیەی ئەنجومەنی ئەوروپا، هەر جۆرە پەیوەندییەک لەگەڵ سوپای پاسداران، نایاسایی دەبێت و نەک هەر کاریگەری مافیاکانی سوپای پاسداران لە ناوچەکەدا نامێنێت، بەڵکو کۆماری ئیسلامی لاوازتر دەبێت، بەتایبەتی ئەو راستییە کە لە سەدا حەفتای ئابووری ئێران لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای پاسداران دایە.

ئەگەر ئەم رێوشوێنانە تێکەڵ بە راپەڕینی ناڕەزایەتی ئێستای ئێران بکرێن، زەمینە بۆ رووخانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادە دەکرێت. چونکە، رووخاندنی رێژیمێک پێویستی بە فشاری ناوەوە هەیە جگە لە فشاری دەرەکی.

ئیسماعیل کەوسەری، نوێنەری تاران، ئاماژەی بە ئەگەری ناساندنی سوپای پاسداران لەلایەن ئەوروپاوە بە تیرۆریست کرد و گوتی "گەمارۆدانی سوپای پاسداران تێچووی زۆری بۆ ئەوان بەدوای خۆیدا دەهێنێت".

کەوسەری بە ئاژانسی هەواڵی فارسی راگەیاند: سەرەتا لە رێگەی باڵیۆزخانەکانیانەوە و دواتر دژی بەرژەوەندییەکانیان ڕێوشوێن دەگرینەبەر.

سەرچاوە: 
-رادیۆ فەرەنسا
-ئاژانسەکان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین