ماكگۆرك و قائانى له‌ یه‌ك كاتدا له‌ به‌غدا بوون عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى مه‌دا ئاشكراى كردووه‌ ئه‌و كاته‌ى برێت مه‌كگۆرك رێكخه‌رى كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقا له‌ كۆشكى سپى ئەمریکا، له‌ به‌غدا بووه‌، ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێرانیش له‌وێ بووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18/ كانوونى دووه‌م/2023 رۆژنامه‌ى مه‌دا له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى عێراق ئاشكراى كردووه‌، ماكگۆرك و قائانى له‌ یه‌ك كاتدا سه‌ردانى به‌غدایان كردووه‌. سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌، باسى له‌وه‌ كردووه‌ هاتنى دوو به‌رپرسى باڵاى ئه‌مریكا و ئێران له‌ یه‌ك كاتدا بۆ به‌غدا "رێكه‌وت" نییه‌، به‌ڵكو پێشتر پلانى بۆ دانراوه‌.

رۆژنامه‌كه‌ به‌ دوورى نازانێ ئه‌و هاوكاتییه‌ له‌سه‌ردانه‌كانى به‌رپرسانى ئێران و ئه‌مریكا له‌ به‌رژوه‌ندى عێراق بێت و به‌ره‌و گفتوگۆى راسته‌وخۆ بچن، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كى شاراوه‌ نه‌وه‌ك ئاشكرا. باس له‌وه‌یش ده‌كرێت ئامانجى سه‌ره‌كى مه‌كگۆرك بۆ عێراق دانانى سنوورێك بووه‌ بۆ میلیشیاكانى سه‌ربه‌ ئێران، كه‌چى سه‌ردانى قائانى بۆ رێكخستنه‌وه‌ى شیعه‌كان بووه‌ و له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كانیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین