گورزێکی کوشەندە بەسەر سوپای پاسداران دەکەوێت ئێران

نوچەنێت

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی مانگ، پەرلەمانی ئورووپا بە زۆرینەی دەنگ، دەنگیان بە هەموارکردنەوەی پلانێک کە تێیدا داوا لە یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام دەکرێ، ناوی سوپای پاسدارانی ئێران، بخەنە نێو لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەوروپادا خودی ئەو پلانە تاوتوێ بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.

بڕیارنامەکەی پەرلەمانی ئەوروپا، رۆژی چوارشەممە بە ٥٩٨ دەنگی ئەرێنی و ٩ دەنگی نەرێنی و ٣١ دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا.

هانا نۆمان، نوێنەری ئەڵمانیا لە پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند، "تا کاتێک سوپای پاسداران گەلی خۆی و هەموو ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە، پێویستە وەک گروپێکی تیرۆریستی مامەڵەیان لەگەڵ بکەین و بیانخەینە لیستی سزاکانەوە".

هەروەها چارلی ویمەرز، نوێنەری سوید لە پەرلەمانی ئەوروپا، لە تویتێکدا رایگەیاند، کە ئەم دەزگایە بڕیارە سبەی دەنگ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بەرجام بدات.

دوای دانانی سوپای پاسداران لە لیستی گروپە تیرۆریستییەکان، یەکێتی ئەوروپا دەتوانێت دەستبەجێ سزای هەر کەسێکی ئاسایی یان یاسایی لە هەر وڵاتێکەوە بدات، کە پەیوەندیداری لاوەکییە ئابووری و بازرگانی و داراییەکانی ئەم زەبەلاحە سەربازی-ئابوورییە هەبێت.
لە سەروبەندی دەنگدانی پەرلەمانی ئەوروپا، ئیسماعیل کەوسەری، یەکێک لە فەرماندەکانی پێشووی سوپای پاسداران و ئەندامی پەرلەمانی ئێران، هەڕەشەی لە یەکێتی ئەوروپا کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە راگەیاندنی سوپای پاسداران لەلایەن ئەوروپاوە وەک تیرۆریست، "دەرئەنجامێکی چاوەڕواننەکراوی" بۆ ئەوروپا دەبێت.

هەزاران ئێرانی دانیشتووی فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، رۆژی چوارشەممە گەشتیان کرد بۆ شاری ستراسبۆرگ لە باکووری رۆژهەڵاتی فەرەنسا و لە بەردەم بارەگای پەرلەمانی ئەوروپا خوازیاری دەستنیشانکردنی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، وەک تیرۆریست بوون.

 ئەمریکا یەکەمجار لە رۆژی ١٩ی مانگی ٨ی ٢٠١٨، لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سوپای پاسداران بخاتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.

بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکا لەو کاتەدا رایانگەیاند، کە خستنەڕووی سوپای پاسداران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی، زیاتر ئێران گۆشەگیر دەکات و پەیامێک دەنێرێت، کە ئەمریکا تەحەمولی بەردەوامی پشتیوانی ئێران لە گروپە یاخیبووەکان و کردەوە ناسەقامگیرەکانی دیکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکات.

سەرەڕای دەستبەکاربوونی حکومەتەکەی جۆ بایدن لە ئەمریکا و هەوڵەکانی بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام، هێشتا سوپای پاسداران لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەم وڵاتە دایە و سزاکانیش لەسەریان توندتر بوون.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین