سه‌رۆكه خۆشه‌ویسته‌كه‌ى نیوزیله‌ندا ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/ كانوونى دووه‌م/ 2023 جاسیندا ئه‌ردێرن سه‌رۆك وه‌زیرانى نیوزیله‌ندا دواى شه‌ش ساڵ له به‌ڕێوه‌بردنى وڵات، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاند و بڕیاره له‌سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو به ته‌واوى واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت.
ئه‌ردێرن له‌سه‌ر ئاستى جیهان وه‌ك سه‌رۆكێكى سه‌ركه‌وتوو وه‌سف كراوه و له چه‌ندان ته‌نگژه‌ى جیهانى، توانى پارێزگارى له سه‌قامگێرى وڵات و كۆمه‌ڵگاكه‌ى بكات. ئه‌ردێرن له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى به چاوى به فرمێسكه‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاند و گوتى،"منیش مر‌ۆڤم و پێویستم به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه".
ئه‌ردێرن گوتیشى، "بۆ ئه‌م هاوینه هیواى ئه‌وه‌م ده‌خواست نه‌وه‌ك بۆ ساڵێكى تر، به‌ڵكو بۆ خولێكى تر ئاماده‌كارى بكه‌م، به‌ڵام ناتوانم ئه‌وه بكه‌م. ده‌زانم زۆرێك مشت‌ومڕ له‌دواى ئه‌م بڕیاره دروست ده‌بێت له‌سه‌ر هۆكارى راسته‌قینه، به‌ڵام تاكه لایه‌ن كه جێگه‌ى بایه‌خ بێت ئه‌وه‌یه دواى تێپەڕبوونى شه‌ش ساڵ له ئاڵنگارى گه‌وره، منیش مر‌ۆڤم، سیاسه‌تمه‌دارەکان مرۆڤن، ئێمه هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین بۆ ماوه‌یه‌كى زیاتر بمێنینه‌وه، به‌ڵام كاته‌كه هه‌ر دێ، ئه‌وه كاته‌كه‌ى منیش هات".
ئه‌ردێرن كه ئێستا ته‌مه‌نى 42 ساڵه له ساڵى 2017 وه‌ك بچووكترین سه‌رۆك وه‌زیران له گۆڕه‌پانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ركه‌وت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment