سوودانى: ده‌بێ په‌رله‌مان به‌ خێرایى بودجه‌ په‌سند بكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى مشتومڕێكى زۆرى له‌سه‌ر كراوه‌ و ده‌بێت په‌رله‌مانى به‌ خێرایى په‌سندى بكات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19/ كانوونى دووه‌م/ 2023 سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى كرد كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2023. نووسینگه‌ى سوودانى له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، "سوودانى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ روونى كردووته‌وه‌ پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ كاتێكى زۆرى به‌ مشتومڕ خایاندووه‌، تا گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌وه‌ى بودجه‌كه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى كارنامه‌ى حكومه‌ت یه‌كبگرێته‌وه‌، ئامانجه‌كانى كارنامه‌كه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ژارى و دابینكردنى خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌كى بۆ هاووڵاتیان و چاكسازى ئابوورى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بهێنێته‌ دى".

سوودانى دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت په‌رله‌مانى عێراق په‌له‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ى به‌ زوویى بودجه‌كه‌ په‌سه‌ند بكات. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ قه‌باره‌ى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2023 نزیكه‌ى 200 ترلیۆن دینار ده‌بێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین