چوار وڵاتى زلهێز تاوتوێى بارودۆخى ئێران و یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن ئێران

نوچه‌نێت

وەزیرانی دەرەوەی چوار وڵاتی: ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا بۆ یەکەمین جار لە نزیکەوە دیداریان کرد. وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە تویتێکدا نووسی ئەو چوار وڵاتە دەربارەی ئێران و یەمەن ڕاوێژیان کردووە.

بە پێی هەواڵێکی "دویچە ولە"، ئه‌نتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ برۆکسێل سەفەری کرد بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی پەیمانی ناتۆ بەشداری بکات.

دومینیک ڕاب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە پەیامێکدا لە تویتەر نووسی لەگەڵ ئه‌نتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ، جان ئێڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بۆ یەکەمین جار لە نزیکەوە دیداری کردووە.

راب وتی، ئەو چوار وڵاتە لە هەوڵەکانیان بۆ جێگیرکردنی ئاشتی لە یەمەن و ڕێگریکردن لە گەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی پێکەوە هاوکاری دەکەن.

هێشتا وردەکارییەکانی ئەو ڕاوێژکارییە بڵاو نەکراونەتەوە.

ئه‌نتۆنى بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ناتۆ لە بڕۆکسێل بۆ یەکەمین جار لەگەڵ هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دیداری کرد و دژایەتی وڵاتەکەی سەبارەت بە هێڵی گازی ستریم ٢ لە ڕووسیاوە بۆ ئەوروپا ڕاگەیاند.

بلینکن وتی ئەو پلانە بەو  واتایە دێت کە ئەوروپا لە ڕووی وزەوە دەبەسترێتەوە بە ڕووسیاوە و ئاسایشی بەکۆمەڵی ئەورووپا دەکەوێتە دەستی کرێملین. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین