کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكراى كردووه‌، دۆلارى بلۆككراو له‌ بازاڕه‌كانى رۆژئاواى كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و بۆیه‌ هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ له‌ بازاڕه‌كان هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه‌ و چه‌ندان خاوه‌نى نووسینگه‌ى مامه‌ڵه‌كردنى دراویان ده‌ستگیركردووه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20/ كانوونى دووه‌م/2023 روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له‌ ماڵپه‌ڕى خۆى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، یه‌كه‌كانى ئاسایشى هه‌سه‌ده‌ له‌ رقه‌ ده‌ستیان به‌ هه‌ڵمه‌تێك كردووه‌، بۆ گرتنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ مامه‌ڵه‌ به‌ دۆلارى بلۆككراو ده‌كه‌ن.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ده‌ڵێ، "دۆلارى بلۆككراو بازاڕه‌كانى رقه‌ى داگیركردووه‌، هه‌ر هه‌زار دۆلارێكى بلۆككراو به‌ 400 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێده‌كرێت". پێشتر دۆلارى بلۆككراو له‌ عێراق مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا و دواتر به‌رپرسانى دارایى عێراق چه‌ندان جار هۆشدارییان له‌ كڕین و فرۆشتن به‌و جۆره‌ دۆلاره‌ كرد، كه‌ له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ به‌ "دۆلارى لیبى" ده‌ناسرێت، گوایه‌ سامانى جێماوى موعه‌مه‌ر قه‌زافى سه‌رۆكى لیبیایه‌ بلۆك كراوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین