سەرۆك نێچيرڤان بارزانى سەردانى بەغدا دەدات

نوچەنێت

بەمەبەستى بەشدارى لە بەڕێوەچوونى لە رێوڕەسمی شەهیدی میحراب، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (21/كانوونى دووەم/ 2023) بەگوێرەى هەواڵێكى ماڵپەڕى رووداو سەرۆكى هەرێمى كوردستان بۆ بەشدارى لە بەڕێوەچوونى رێوڕەسمى شەهيدى ميحراب سەردانى بەغدا دەكات.

كە بڕيارە رێوڕەسمەکە ئەم ئەمڕۆ بەيانى لە بەغدا لە لایەن نووسینگەی عەممار حەکیم، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراقەوە رێکدەخرێت، بۆ يادكردنەوەى رێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی محەممەد باقر حەکیم، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق

لەو رێورەسمە هەريەك لە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان  سەرۆکایەتیی کۆمارى عێراق و  ئەنجوومەنی وەزیران،  پەرلەمان و  ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئامادە دەبن. 

محەممەد باقر حكيم، سەرۆكى ئەنجوومەنى باڵاى شۆڕشى ئيسلامى لە عێراق بوو، لە ساڵى لە دايكبووى (1939) لە (29)ى ئابى (2003) بەهۆى تەقينەوەى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو گيانى لە دەستدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین