وۆڵ ستریت جۆرناڵ: چڕبوونەوەی گوشارەکان لەسەر ئێران هۆکاری دابەزینی بەهای دینارە ئێران

نوچەنێت 

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، چڕبوونەوەی گوشارەکان لەسەر کۆماری ئیسلامی بووەتە هۆی دابەزینی بەهای دیناری عێراقی و لەو کاتەوەی بانکی فیدراڵی نیویۆرک لە مانگی نوڤەمبەردا چاودێرییەکی توندی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قاچاخچێتی دۆلار بۆ ئێران سەپاندووە، زیاتر لە ٨٠%ی حەواڵەی بانکی عێراقی بلۆک کراوە.

به پێی ئەم راپۆرته، ئەم ئاڵوگۆڕه بانکیانه له هەندێ رۆژدا گەیشتووەته ٢٥٠ ملیۆن دۆلار، بەڵام ئێستا بەهۆی نەبوونی زانیاری تەواو لەسەر شوێنی ناردنی پارەکه، ئاڵوگۆڕەکه بلۆک کراوه.

لە راپۆرتی ئەم رۆژنامە ئەمریکییەدا جەخت لەوە دەکرێتەوە کە ئەم سیاسەتە نوێیەی بانکی فیدراڵی نیویۆرک کە لە بنەڕەتدا بۆ زیادکردنی گوشارەکانی سەر کۆماری ئیسلامی گیرایەبەر، لە راستیدا بووەتە هۆی دابەزینی بەهای دیناری عێراق و لاوازبوونی ئابووری وڵات.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ نووسیویەتی، بەرپرسانی حکومەتی عێراق ئەم فاکتەرە چاوەڕواننەکراوە بە هۆکاری لاوازبوونی دراوی نیشتمانی خۆیان دەزانن، کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و کاڵا هاوردەکراوەکان.

ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی هەروەها لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاویکردەوە، کە دابەزینی بەهای هەر دینارێکی عێراقی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەلی هاوردەکراوی وەک گاز و گەنم.

لەگەڵ ئەوەشدا کە بەهۆی زۆری وشکەساڵیەکانەوە کشتوکاڵ لە عێراق رووبەڕووی قەیران بووەتەوە.

هەروەها بەپێی راپۆرتی ئاژانسی فرانس پرێس، عێراق کە یەدەگی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلاری هەیە و بۆ ئەوەی دۆلارەکانی بەکاربهێنێت، دەبێت رێوشوێنی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر و پابەند بێت بە سزاکان، وەک سزاکانی سەر رووسیا و ئێران.

هەروەها رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ نووسیویەتی، لەگەڵ رێسا نوێیەکەدا، بانکە عێراقییەکان دەبێت مامەڵەکانیان بە دۆلار پێشکەش بە بانکی ناوەندی بکەن، لە رێگەی پلاتفۆرمێکی نوێی ئۆنلاینەوە، کە دواتر لەلایەن بانکی فیدراڵی نیویۆرکەوە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.

ئەم رۆژنامەیە ئەوەشی زیاد کردووە، کە ئامانج لەم سیستەمە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سیستمی بانکی عێراقییە بۆ ناردنی دۆلار بۆ تاران و دیمەشق و بەهەشتی سپیکردنەوەی پارەی دیکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین