سوودانى: بەهاى دینار دەگەڕێتەوە بۆ ئاستى جارانى کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، کاردەکەین بۆ ئەوەى بەهاى دینارى عێراقى بەرامبەر دۆلارى ئەمەریکى جێگر بێت.

ئەمڕۆ شەممە (21/کانوونى دووەم/2023) محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لەبارەى دابەزینى بەهاى دینارى عێراقى بەرامبەر دۆلارى ئەمەریکى ڕایگەیاند، پشتیوانى لە هەوڵەکانى بانکی ناوەندیی عێراق دەکەین بۆ ئەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بەهاى دینارى عێراقى وەک پێشوو بگەڕێتەوە.

سەرۆک وەزیرانى عێراق، لە چوارچێوەى بەشداریکردنى رێوڕەسمى ساڵیادى تیرۆرکردنىمحەممەد باقر حەکیم وتارێکى پێشکەشکرد و گوتى، لە هەوڵداین دۆخى بازاڕى دراو لە عێراق جێگیر بکەین.

هەروەک ئاماژەى بەوەشدا، "به‌ زووترین كات به‌های دینار ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ ئاستی جاران‌."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین